۱۵ سه‌ربازی تورکیا له‌ هه‌کاری کوژران

باڵی سه‌ربازی په‌که‌که‌ ڕایگه‌یاند که‌ له‌ شه‌ڕی ڕۆژی پێشووی خۆیان له‌گه‌ڵ سوپای تورکیا له‌ پارێزگای هه‌کاری سه‌رجه‌م ۱۵ سه‌ربازی تورکیان کوشتووه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ فورات نیوز، باڵی سه‌ربازی په‌که‌که‌ (هه‌په‌گه‌) ڕایگه‌یاند که‌ ناوچه‌ی شه‌مدینلی له‌ پارێزگای هه‌کاری ۱۵ سه‌ربازی تورکیایان له‌ میانه‌ی شه‌ڕ و پێکدادانێکی قورس کوشتووه‌.

ئه‌م ناوه‌نده‌ به‌ بڵاو کردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێک ئاماژه‌ی دا که‌ ڕۆژی ۲۵ی دیسامبه‌ر هێزه‌کانی هه‌په‌گه‌ له‌گه‌ڵ یه‌کینه‌یه‌کی سوپای تورکیا له‌ نزیک به‌رزایه‌کانی ماوا سه‌ر به‌ ناوچه‌ی شه‌مدینلی به‌ شه‌ڕ هاتوون. له‌م هێرشانه‌ی هێزکانی په‌که‌که‌ بۆ سه‌ر سوپای تورکیا که‌ ئارپیچی ۷ و چه‌کی قورس ئه‌نجام بووه‌.

به‌ پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی هه‌په‌گه‌ له‌م هێرشه‌دا لانی که‌م ۷ سه‌ربازی تورکیا کوژران.

هه‌روه‌ها له‌ شه‌ڕێکی دیکه‌ له‌ به‌رزاییه‌کانی سیه‌رۆ سه‌ر به‌ گه‌ندی شمدینلیش هه‌شت سه‌ربازی تورکیا له‌ میانه‌ی شه‌ڕ و پێکدادان له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی هه‌په‌گه‌ کوژراون.

News Code 15588

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 4 =