پۆلیسی تورکیا نوێنەرێکی کوردی دەستگیر کرد

پۆلیسی تورکیا لزگین بۆتان په‌رله‌مانتاری پارتی دیموکراتیکی گه‌لانی له‌ ئه‌سته‌نبۆڵ ده‌ستگیر کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە فورات نیوز، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ ۲۶ی دیسامبێر لزگین بۆتان نوێنه‌ری پارتی دیموکراتیکی گه‌لان (HDP) له‌ په‌رله‌مانی تورکیا له‌ هۆتێلێکی ئه‌سته‌نبۆڵ ده‌ستگیر کرا.

پارێزه‌ری بۆتان لە دەستگیرکرانی ناوبراو به‌ بۆنه‌ی دۆسیه‌یەکی کۆنه‌وه‌ هەواڵی دا.

بە گوێرەی هەواڵەکان لزگین بۆتان پاش دەستگیرکرانی بۆ دادگه‌یەک له‌ ناوچه‌ی چاغلایانی ئه‌سته‌نبۆڵ گوازراوەتەوە.

تا ئێستا هیچ هه‌واڵێک سەبارەت بە ئازادی یان به‌رده‌وامیی ده‌ستگیرکرانی ناوبراو بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه‌.

News Code 15560

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 5 =