پەکەکە لە ساڵی ٢٠١٨ شەڕی کاریگەرتر لە گەڵ تورکیا دەست پێدەکات

قارایلان رایگەیاند شەڕی پەکەکە دژی دەوڵەتی تورکیا لە ساڵی ٢٠١٨ لە گەڵ ساڵانی پێشوو جیاوازی دەبێت و ئەم شەڕە بە شێوەی کاریگەرتر درێژەی دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فورات نیوز، موردا قارایلان لە فەرماندەکان و ئەندامی ئەنجومەنی ڕێبەرایەتی پارتی کرێکارانی کوردستان ڕایگەیاند کە شەڕی ئەو گرووپە لە گەڵ دەوڵەتی تورکیا لە ساڵی ٢٠١٨ جیاوازە و کاریگەرتر دەبێت.

قارایلان وتی: ڕێکخراوی گەریلاکانی ئێمە بەهێزە. گەرچی لە بڕێ لە ناوچەکان لەدەست دانی یەکینەکانمان ئەزموون کردووە بەڵام توانی جێگیر کردنەوەیانمان هەیە. لە ئاکامدا، دەتوانین بڵێین شەڕی ساڵی ٢٠١٨ زۆر کاریگەرتر و گەورەتر دەبێت.

ناوبراو زیادی کرد: ئێمە لە ساڵی ٢٠١٨ لە بڕێ شوێندا خاڵی بەهێزمان دەبێت کە لە سالی ٢٠١٧ نەمانبووە. ئەمساڵ ساڵێکی باش دەبێت بۆ ئێمە.  چونکوو راستیی ڕێگای ئێمە دەرکەوتووە. هێرشی دوژمن شکستی هێناوە.

قارایلان وتیشی: ساڵی ٢٠١٧ ش ساڵی شکستی ستەمکاری دەوڵەتی تورکیا و هاوپەیمانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا و دەوڵەتی باغچەڵی ڕێبەری پارتی جووڵەی نیشتمانی ناولێبرد و وتی ئەوان نەیانتوانی بگەنە ئامانجەکانی خۆیان، چ لە کوردستان و چ لە تورکیا و چ لە کوردستانی سووریا.

News Code 15558

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =