به‌غدا و هه‌ولێر هه‌ر دووکیان یاسایان پێشێل کردووه‌

سه‌رۆک کۆماری عێراق ڕایگه‌یاند که‌ به‌غدا و هه‌ولێر هه‌ر دووکیان یاسایان پێشێل کردووه‌ و ده‌بێت بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ دانوستانه‌کان.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕووداو، فواد مه‌عسووم له‌ میانه‌ی په‌یونه‌دییه‌کی ته‌له‌فیزیۆنی ئاماژه‌ی دا که‌ یاسای بنه‌ڕه‌تی عێراق هه‌م له‌ لایه‌ن به‌غدا و هه‌م له‌ لایه‌ن هه‌رێمه‌وه‌ پێشێل کراوه‌ و هه‌ر دوو لا باشتر وایه‌ هه‌رچی زووتره‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ سه‌ر مێزی دانوستانه‌کان.

ئه‌و ئاماژه‌ی دا که‌ ۳ نامه‌ی بۆ سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێم و به‌غدا و ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان نووسیوه‌، به‌ڵام که‌سیان وڵامی نامه‌کانیان تاکوو ئێسته‌ نه‌داوه‌ته‌وه‌ و نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کنا دوای کریسمه‌س وڵام ده‌داته‌وه‌.

سه‌رۆک کۆماری عێراق جه‌ختی کرد که‌ گه‌ر عه‌بادی دانوستانه‌کان ڕه‌ت بکاته‌وه‌ ئه‌مه‌ باجی قورسی بۆ ئه‌و ده‌بێت. هه‌موو لایه‌نه‌ عێراقییه‌کان کێشه‌یان له‌گه‌ڵ هه‌رێم نییه‌ و داوایان کردوه‌ هه‌رچی زووتره‌ دانوستانه‌کان ده‌ست پێ کاته‌وه‌.

ئه‌و هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ ڕیفراندۆم وتی: ئه‌گه‌رچی ئیده‌ی ئه‌م ڕیفراندۆمه‌ هین مه‌سعوود بارزانی بوو، به‌ڵام هه‌موو لایه‌ن و حزبه‌کان به‌رپرسن له‌ هه‌نگاوه‌ چون به‌شداری بوون. من به‌ هه‌موو هێزمه‌وه‌ پشتیوانی له‌ هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌م.

فواد مه‌دعسووم جه‌ختی کرد که‌ هیچ مه‌ترسییه‌ک هه‌ڕشه‌ له‌ قه‌واره‌ی هه‌رێم ناکات و حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ناتوانێت کیانی فدراڵی هه‌رێمی کوردستان له‌ناو ببات.

News Code 15556

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 5 =