ئیتلاعاتی ئێران دزەی کردبووە ناو داعش

سکرتێری کۆڕی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی ئێران جەختی کرد: ئەمڕۆ ئیتلاعاتی ئێران گەورەترین دەزگای هەواڵگری و ئەمنیی ناوچەیە. دواتر کە بەڵگەکانی داعش بڵاو کرانەوە، دەبینن کە ئێمە دزەشمان کردبووە ناو داعشەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحسن ڕەزایی سکرتێری مەکۆی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی ئێران ئەمڕۆ سێ شەممە لە ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی سی و سێهەمین ساڵوەگەری دامەزرانی سوپای پاراستنی فرۆکەوانی کە لە بنکەی فەرماندەیی ئەو سوپایە بەڕێوەچوو، ڕایگەیاند: بۆشایی گەورەی ٣٠٠ ساڵ مێژووی هاوچەرخی ئێران، پرسی دەسەڵات و سەروەرییە و کاتێک دەسەڵات و سەروەری بووە بۆشایی وڵاتێک، چیتر نە خەڵکی ئەو وڵاتە و نە ئایین و سەرزەوینەکەی ڕووی ئاسایش بە خۆیانەوە نابینن.

سکرتێری کۆڕی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی ئێران ڕاشیگەیاند: دوای شۆڕش یەکە یەکەی ئەو بۆشاییانە لە لایەن ناوەند و ڕێکخراوەکانەوە پڕ کرانەوە. دوژمنان سەرەتا لە رێگەی بۆشایی بەرگرانەوە دزەیان کرد، بەڵام سەرنەکوتن، دواتر هەوڵیان دا لە بۆشایی ئیتلاعاتی و هەواڵگرانە و لە رێگەی ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستییەوە هەوڵی زیان گەیاندن بە شۆڕش بدەن، کە بەرەوڕووی هۆشیاریی دەزگای ئیتلاعاتی بوونەوە.

ناوبراو جەختی کرد: ئەمڕۆ ئیتلاعاتی ئێران گەورەترین دەزگای هەواڵگری و ئەمنیی ناوچەیە. دواتر کە بەڵگەکانی داعش بڵاو کرانەوە، دەبینن کە ئێمە دزەشمان کردبووە ناو داعشەوە.

موحسن ڕەزایی وتیشی: رێگەیەکی دیکە کە دوژمنان بۆ نائارام کردنی ئاسمانی وڵات گرتیانە بەر، کەڵک وەرگرتن لە پیلانی ڕفاندنی فرۆکەکان لە ساڵی ١٣٦٣ واتە لە جەنگەی شەڕی داسەپاو بوو.

ڕەزایی بە ئاماژە بەوەی کە دوژمنان هەوڵیان داوە کە نیزامی ئێران لاواز نیشان بدەن، وتی: لە لایەن بنەماڵەوە ئیمام (رە) پەیوەندیم پێوە کرا و وتیان ئیمام فەرموویەتی کە نابێ هیچ فرۆکەیەک بڕفێندرێت. لە ساڵی ۶۳ تا ۶۷ هەشت نمونە ڕفانی فرۆکە لە ئاسمان و ۱۲ نمونەی لە سەر زەوییەوە پووچەڵ کرایەوە.

ڕاشیگەیاند: دوژمنانی ئێمە پاش شۆڕش کاتێک هەستیان بە بۆشایی دەسەڵات کرد، یەک بە دوای یەک دەهاتن، بەڵام گەورەترین کار ئەوە بوو کە نە تەنیا بەرەنگاری هەڵمەتەکانیان بووینەوە، بەڵکوو دەسەڵات و سەروەری و ئاسایشی وڵاتیش پێگەی سەرەکیی خۆی مسۆگەر کرد.

سکرتێری مەکۆی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە ئەمڕۆ لە دەرەوەی سنوورەکان خەڵک و موسڵمانانی ناوچە دەپارێزین، بیری هێنایەوە: لە دەرەوەی سنوورەکان لە دژی تیرۆریزم شەڕ دەکەین، چونکا ئاسایشی ئێران پەیوەستە بە ئاسایشی وڵاتانی ناوچە.

جەختیشی کرد: خودا یار بێت ئەو دەسەڵات و سەوەرییە بۆ وڵاتانی ناوچە و فەلەستینیش دەگەڕێتەوە.

News Code 15552

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 10 =