ده‌ستگیری سه‌رکرده‌یه‌کی باڵای داعش له‌ لوبنان

هێزه‌ئه‌منییه‌کانی لوبنان سه‌رکرده‌یه‌کی باڵای گرووپی تیرۆریستی داعشیان له‌پارێزگای بوقاعی ئه‌م وڵاته‌ ناسیوه‌ته‌وه‌ و ده‌ستگیریان کردووه‌.

به‌ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له‌ئه‌لمیادین، هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی لوبنان له‌ناوچه‌ی هه‌رمه‌ل سه‌ر به‌پارێزگای بوقاعی لوبنان  که‌سێکی به‌ڕه‌گه‌ز سووری به‌ناوی" احمد حجه الرحیل"یان ده‌ستگیر کرد.
له‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه‌ که‌ ئه‌م که‌سه‌ به‌رپرسی کاروباری شه‌رعی داعش له‌ لوبنان بووه‌.
شیاوی ئاماژه‌یه‌ که‌ شاری هه‌رمه‌ل له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی لوبنان و له‌سنووری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ سووریایه‌.

News Code 15544

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 12 =