پێکهێنانی هەرێمی قەندیل لە لایەن پەکەکەوە پلانی ئیسرائیلە

ئەندامێکی کۆمیسیۆنی ئاسایش و پاراستنی پەرلەمانی عێراق کاردانەوەی بە پێکهێنانی هەرێمی قەندیل لە لایەن پەکەکەوە نیشان دا و ئەو کارەی بە پلانێکی ئیسرائیلی زانی کە دەبێتە هۆی شڵه‌ژانی زیاتری دۆخی عێراق.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "النهرین"، ئەسکەندەر وتوت ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایش و پاراستنی پەرلەمانی عێراق کاردانەوەی بە پێکهێنانی هەرێمی قەندیل لە لایەن پەکەکەوە نیشان دا و جەختی لە زەروورەتی بەزاندنی ئەو پلانە وەک پلانێکی مەترسیدار نۆ سەر ئاسایشی عێراق و ناوچە کردەوە.

ڕاشیگەیاند: مەسعوود بارزانی بە هاوکاریی ئیسرائیل لە باکووری عێراق هەرێمێکی پێکهێناوە و ئەو هەرێمە مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر عێراق و هەموو ناوچەکە. بارزانی ئیدعا دەکات کە دژی پەکەکەیە، بەڵام ئەوە کە پەکەکە پڕ چەک دەکات و هیزەکانی پەکەکەی ڕەوانەی کەرکووک کردووە و هەر ئەوە کە لە رێگەی باندەکەیەوە هێرشی کردۆتە سەر دۆزخورماتو.

وتوت ئاماژەی بەوەش دا: دەوڵەتی عێراق دەبێ بە هاوکاری و هاوئاهەنگی تورکیا پەکەکە ببەزێنێت و پلانی پیكهێنانی هەرێمی کوردیی نوێ لە عێراقدا بەرەوڕووی شکست بکاتەوە. ئامانجی بارزانی لەو پێکهێنانی ئەو هەرێمە نوێیە، تێکدانی ئاسایشی عێراق و ناوچەیە و ئەوەش لە پێناو پلانی ئیسرائیلە.

شایانی باسە کە پەکەکە رۆژی ڕابردوو لە پێکهێنانی هەرێمێک لە شاخەکانی قەندیل لە هەرێمی کوردستان لە نزیکیی سنووری تورکیا هەواڵی دا و ئەم بڕیارە دەبێتە هۆی تەشەنەسەندنی زیاتری باکووری عێراق.

پەکەکە رۆژی ڕابردوو (یەک شەممە) لە ڕاگەیێندراوێکدا بە ئامادەبوونی زیاتر لە ٣٠٠ کەسایەتی سیاسی، پێکهێنانی ئەنجومەنی جەماوەریی لە چیای قەندیل ڕاگەیاند و بڕیارە ئەو ئەنجومەنە  بە سەر ئیدارەی ناوچەکانی بالیبان، ناودەشت، سووردێ، قەڵاتوکا و ماردۆ چاوەدێری بکات.

میدیاگەلی زنیک لە پەکەکە ڕایانگەیاند کە ئامانجی ئەو ئەنجومەنە هەوڵدان لە  پێناو گەشە و بنیاتنانەوەی ناوچە بووە و ئەو ئەنجومەنە خاوەن کۆمیتەگەلی فەرهەنگی، تەندروستی، ئاسایش، ڕاهێنان و ژینگەیە.

پەکەکە بە رێبەرایەتیی عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە تورکیا و عێراقدا چالاکە و ئەو گرووپە لە لایەن تورکیا، ئەمریکا و یەکێتی ئەورووپا خراوەتە ناو لیستی تیرۆرەوە.

بنکەی سەرەکیی پەکەکە چیاکانی قەندیلە کە دەکەوێتە نێوان سێ وڵاتی ئێران، تورکیا و عێراق و بەو پێیە شوێنێکی ستراتژیکە و تورکیا بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە بەردەوامە لە بۆردومان کردنی ئەو بەرزاییانە.

News Code 15537

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =