ده‌ستگیركراوانی خۆپیشاندانەکانی هەرێم  ده‌ستبه‌جێ ئازاد بكرێن‌

ڕێکخەری‌ گشتیی‌ بزووتنەوە‌ی‌ گۆڕان له‌ لێدوانێكی‌ تایبه‌تدا خوازیاری ئازادکرانی ده‌سته‌جێی‌ ده‌ستگیركراوانی خۆپیشاندانەکانی هەرێم و کرانەوەی میدیا داخراوه‌كان بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە KNN، عومه‌ر سه‌ید عه‌لی‌ ڕێکخەری‌ گشتیی‌ بزووتنەوە‌ی‌ گۆڕان ڕایگه‌یاند: هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای ڕووداوه‌كانه‌وه‌ له ‌ئاستی باڵادا ته‌واوی توانای خۆمان خستۆ‌ته‌ كار بۆ ئازادكردنی ده‌ستگیركراوان و كردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ میدیاییه‌ داخراوه‌كان و كاركردنی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی.

ڕێکخەری‌ گشتیی‌ بزووتنەوە‌ی‌ گۆڕان وتیشی‌: بزووتنەوە‌ی گۆڕان داوا ده‌كات به‌زووترین كات سه‌رجه‌م ده‌ستگیركراوانی خۆپیشاندانه‌كان ئازاد بكرێن، چونكه‌ هیچ بیانوێک نییه‌ هاووڵاتیان له‌سه‌ر داواكردنی مافی خۆیان له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاسا ده‌ستگیر بكرێن و ده‌بێت ڕێز له‌ بیرورای ئازاد بگیرێت.

ناوبراو ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كرد: ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ رێگا بۆ كاری ئازادیی میدیایی خۆش بكرێ و میدیا داخراوه‌كان به‌زووترین كات بكرێنه‌وه‌ و كاری خۆیان بكه‌ن. هەروەها ده‌بێت به ‌پێی یاسای رۆژنامه‌نووسی مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ میدیا و رۆژنامه‌نووسان بكرێت.

News Code 15536

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 11 =