کوژرانی ۲ هێزی تورکیا لە سنووری عێراق

سوپای تورکیا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک لە کوژرانی دوو هێزی ئەم وڵاتە لە نزیکی سنووری عێراق بە هۆی هێرشی پەکەکە هەواڵی دا .

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، سوپای تورکیا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک لە کوژران و برینداربوونی ژمارەیەک لە هێزەکانی وڵاتەکەیان لە نزیکی سنووری عێراق هەواڵی دا.

لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە دوو هێزی تورکیا بە هۆی هێرشی چەکدارانی پەکەکەوە لە ناوچەی شەمدینلی لە پارێزگای هەکاری لە نزیکی سنووری عێراق کوژراون.

 سوپای تورکیا ڕایگەیاند کە سەربازێکی دیکەشیان بریندارە کە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

News Code 15531

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 9 =