پرسی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان پیلانێکی بچووک نه‌بوو

سه‌رۆکی ئه‌رکانی گشتی هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانی ئێران به‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ی که‌ دوژمن بێکار ئۆقره‌ ناگرێت، وتی: پاش پیلانی مه‌زه‌بی، پیلانی نه‌ته‌وه‌یی داڕێژرا، پرسی هه‌رێمی کوردستان پیلانێکی که‌م نه‌بوو.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، سه‌رله‌شکه‌ر محه‌مه‌د باقری سه‌رۆکی ئه‌رکانی گشتی هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانی ئێران له‌ کۆڕبه‌ندێکی زانکۆی تاران وتی: پیلانێک داڕێژرا و عیراق و سووریای گرته‌وه‌ له‌ به‌رانبه‌ر دا به‌ره‌ی به‌رخۆدان گه‌شه‌ی کرد و توانی له‌ به‌رانبه‌ر کوفردا بوه‌ستێت و سه‌رکه‌وێت.

سه‌رله‌شکه‌ر باقری ڕایگه‌یاند: دوژمن بێکار دانه‌نیشت پاش پیلانی مه‌زه‌بی ، پیلانی ئیتنیکی گیرسا. پرسی هه‌رێمی کوردستانی عێراق پیلانێکی بچووک نه‌بوو. ئه‌گه‌رچی له‌وێدا ساخته‌کاری زۆر گه‌وره‌ کرا به‌ڵام وا نیشانیان دا که‌ به‌ختیان له‌ کوردستانی عێراق و هه‌ندێ وڵاتی دیکه‌دا هه‌یه‌ به‌ڵام ئه‌ندێشه‌ی به‌ره‌ی حه‌ق له‌به‌رانبه‌ریدا وه‌ستا.

 جه‌ختیشی کرد که‌ حه‌ق و به‌تاڵ له‌ شه‌ڕی ئه‌ندێشه‌دان و ئه‌گه‌ر که‌مته‌ر خه‌م بین شکستی گه‌وره‌ ده‌بینین.

News Code 15516

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =