پێش بینی به‌رهه‌مهێنانی ۸۰ هه‌زار تۆن گوشتی سپی له‌ کوردستان

سه‌رۆکی ڕێکخراوی ئیداره‌ی جه‌هادی کشت و کاڵی کوردستان وتی: پێش بینی ده‌که‌ین تاکوو کۆتایی ئه‌مساڵ زیاتر له‌  ۸۰ هه‌زار تۆن گوشتی سپی له‌ پارێزگای کوردستان به‌رهه‌م بێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، خالید جه‌عفه‌ری، سه‌رۆکی ئیداره‌ی جه‌هادی کشت و کاڵی کوردستان وتی:  پێش بینی ده‌که‌ین تاکوو کۆتایی ئه‌مساڵ زیاتر له‌  ۸۰ هه‌زار تۆن گوشتی مریشک له‌ پارێزگای کوردستان به‌رهه‌م بێت. که‌ ده‌توانین ۴۰ هه‌زار تۆنی هه‌نارده‌ بکه‌ین.

وتیشی : پارێزگای کوردستان توانی به‌رهه‌م هێنانی ۱۰۰ هه‌زار تۆن گۆشتی مریشکی هه‌یه‌ و ده‌توانێت سه‌رچاوه‌ی زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌ کشت و کاڵییه‌کان له‌ ئێران بێت.

سه‌رۆکی ئیداره‌ی جه‌هادی کشت و کاڵی کوردستان رایگه‌یاند: کوردستان هه‌روه‌ها له‌ ڕووی به‌رهه‌م هێنانی شیر و هه‌نگوینی ڕه‌قه‌م یه‌ک له‌ ئێران به‌ناوبانگه‌ و له‌م ڕووه‌وه‌ داهاتی باشی هه‌یه‌ و هه‌وڵ ده‌ده‌ین کارگه‌ی به‌رهه‌م هێنانی شیره‌مه‌نی زیاتر له‌م پارێزگایه‌ دابمه‌زرێنین.

ئه‌و هه‌وه‌ها ئاماژه‌ی دا که‌ ۲۷ هه‌زار تۆن گۆشتی سووری ڕه‌قه‌م یه‌ک له‌ پارێزگای کوردستان له‌ ۸ مانگی ڕابردوودا به‌رهه‌م هاتووه‌ و وتی: توانای به‌رهه‌م هێنانی گۆشتی سووری ئاژه‌ڵدارانی کورد لاوازه‌ و ده‌بێت له‌م ڕووه‌وه‌ یارمه‌تی زیاتر بدرێن.

جه‌عفه‌ری له‌ کۆتایدا وتی که‌ سنووری باشماخ ده‌رفه‌تێکی زۆر باشه‌ بۆ پارێزگای کوردستان تاکوو سه‌رمایه‌دانه‌ری زیاتر له‌ هه‌نارده‌ کردنی به‌رهه‌مه‌کانی جوتیارانی کوردستاندا بکات. بڕێک کات داخستنی سنووره‌کان و پێبه‌ند نه‌بوونی هه‌رێم به‌ ڕێککه‌وتنه‌کان زه‌بری له‌ هه‌نارده‌ کردنی کوردستان داوه‌ که‌ هیوادارین ئه‌م کێشانه‌ چاره‌سه‌ر ببێت.

News Code 15508

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 13 =