یەكگرتوو بەكاتی لەحكومەتی هەرێمی كوردستان دەمێنێتەوە

یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەكاتی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەمێنێتەوە و بۆ ئەوەش چەند داواكارییەک دەخاتەڕوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ڕووداو،  یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە شێوەیەکی كاتی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەمێنێتەوە و بۆ ئەوەش چەند داواكارییەک دەخاتەڕوو.

ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان دوو رۆژە كۆبوونەوە دەكات، ئەوەش بۆ تاوێكردنی پرسی كشانەوەیان لەحكومەت، كە ئەمڕۆ یەک شەممە لە میانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هادی عەلی وتەبێژی یەكگرتوو ئەنجامی كۆبوونەوەكەی خستەڕوو.

هادی عەلی لەمیانی كۆنگرە رۆژنامەوانییەكان رایگەیاند، ئەنجوومەنی سەركردایەتی بڕیاریداوە لەحكومەتی هەرێم بمێنێتەوە، بەڵام بۆ ئەوە مەرجی هەیەو "سەقفێكی زەمەنیش دیاریكراوە بۆ جێبەجێكردنی مەرجەكان".

وتەبێژی یەكگرتوو ئەوەشی راگەیاند: سەقفە زەمەنییەكەی یەكگرتوو تا ۱۵/۱/۲۰۱۸یە، كە ئەگەر لەماوەی ئەو ۲۰ رۆژە حكومەت بەداواكارییەكان رازی نەبێت‌ و جێبەجێیان نەكات، ئەوەش یەكگرتوو هەڵوێستی كشانەوە لەحكومەت رادەگەیەنێت.

لەبارەی مەرجەكان، هادی عەلی ئاشكرایكرد، باشكردنی دۆخی ئابووری هەرێم، بەوەی دەبێت حكومەت موچەی فەرمانبەران بدات، هەروەها دەبێت حكومەت داواكاری خۆپیشاندەران جێبەجێبكات، لەگەڵ كۆتایی هێنان بەو دۆخە سەربازییەی بەسەر چەند ناوچەیەک سەپێنراوە.

هادی عەلی هەروەها رایگەیاند، دەبێت دەستبەجێ‌ هێزە ئەمنییەكان لە شارەكان بكشێنەوەو حكومەت هەموو هەوڵێک بدات، كۆتایی بەو بارگرژییانە بهێنێت، كە چەند رۆژێكە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە.

ئەمە لە كاتێك دایە هەفتەی رابردوو بزووتنەوەی گۆڕان‌ و كۆمەڵی ئیسلامی كشانەوەی خۆیان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان راگەیاند، كە هادی عەلی لەو بارەوە رایگەیاند "ئەو هەڵوێستەی كۆمەڵ‌ و گۆڕان كاریگەری بەسەر هەرێمی كوردستان هەیەو بەسەر ئەوانیشەوە كاریگەری دەبێت".

News Code 15503

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =