ڕێکخراوی دادی هه‌رێم نابێت ده‌ستێوه‌ردان له‌ کێشه‌ سیاسییه‌کان بکات

به‌ره‌ی حوکمەلوه‌ته‌نییه‌ی عێراق هۆشداری دا له‌ ده‌ستێوه‌ردانی ڕێکخراوی دادی هه‌رێمی کوردستان له‌ کێشه‌ سیاسییه‌کان.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی ده‌وڵه‌تی عێراق، به‌لیغ ئه‌بو گوڵ له‌ گفتوگۆیه‌کی ڕۆژنامەوانیدا وتی: ڕاکێشانی خه‌ڵک بۆ خۆپیشاندان به‌ هه‌ر ناوێک بێت، کارێکی ده‌نه‌ده‌ر نییه‌، هه‌ر بۆیه‌ نابێت ده‌ست بده‌ینه‌ سه‌رکوت کردنی خه‌ڵک.

ئه‌و زیادی کرد: ئه‌گه‌ر خەڵک سه‌رکوت بکرێن ده‌مارگرژی زیاتر له‌ دۆخه‌که‌ ده‌که‌وێته‌وه‌. ئه‌گه‌ر به‌رپرسانی هه‌رێم به‌ حیکمه‌ت و عه‌قڵانییه‌ت و پشوو درێژی ڕووبه‌ڕووی خۆپیشاندانه‌کان نه‌بنه‌وه‌ هه‌موو ده‌ستکه‌وته‌کانی هه‌رێم له‌ کیس ده‌چێت.

ئه‌بو گوڵ جه‌ختی کرد: ئێمه‌ نیگه‌رانین له‌ دۆخ و ته‌ندروستی ئه‌و که‌سانه‌ی خۆپیشاندانیان کردووه‌، نابێت ڕێکخراوی دادی هه‌رێمی کوردستانیش له‌ کێشه‌ سیاسییه‌کان ده‌ستێوه‌ردان بکات. ئێمه‌ له‌ سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌ین که‌ ده‌وڵه‌تی فدراڵی عێراق، پارلمان و مێدیاکانی عێراق نابێت له‌ سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ بێ ده‌نگ بن.

News Code 15502

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =