۸۰ میلیارد تمه‌ن له‌ بودجه‌ی ئێران بۆ مامۆستایانی سوننه‌ ته‌رخان کرا

نوێنه‌ری سنه‌، دیواندره‌ و کامیاران له‌ مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ڕایگه‌یاند که‌ له‌ بودجه‌ی ساڵی داهاتووی ئێران ۸۰ میلیارد تمه‌ن ته‌رخان کرا بۆ مووچه‌ و یارمه‌تیدانی مامۆستایانی سوننه‌.

سه‌ید ئه‌حسه‌ن عه‌له‌وی نوێنه‌ری سنه‌، دیواندره‌ وکامیاران له‌ مه‌جلیس به‌ هه‌واڵنێری مێهری وت:  به‌ پێوشوێنگری به‌رده‌وام و داواکاری له‌ به‌رپرسان توانیمان ده‌وڵه‌ت و مه‌جلیس ڕازی بکه‌ین به‌وه‌ی ۸۰ میلیارد تمه‌ن له‌ بودجه‌ تایبه‌ت بدرێت بۆ یارمه‌تیدانی مامۆستانی ئایینی سوننه‌ مه‌زه‌ب.

عه‌له‌وی وتی: مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌مه‌ بڕیاری ته‌رخان دانی ۸۰ میلیارد تمه‌ن له‌ بودجه‌ی ساڵی داهاتووی وڵات بۆ کاروباری مووچه‌ و یارمه‌تیدان و ده‌رماڵه‌ی مامۆستایانی سوننه‌ی په‌سه‌ند کرد.

شیاوی ئاماژه‌یه‌ ماوه‌یه‌کی زۆره‌ که‌ سه‌ید ئه‌حسه‌ن عه‌له‌وی نوێنه‌ری سنه‌، دیواندره‌ و کامیاران پێوشوێنگیری کاروباری مووچه‌ی مامۆستایانی سوننه‌ ده‌کات و چه‌ندین جار نامه‌ی بۆ به‌رپرسان نووسیوه‌ و کۆبوونه‌وه‌ی کردووه‌.

News Code 15491

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 4 =