ئیسڕائیل له‌ یۆنیسکۆ ده‌کشێته‌وه‌

نوێنه‌ری ڕژیمی زایۆنی له‌ یۆنیسکۆ به‌ بڵاو کردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێک له‌ دژی وڵاتانی جیهان به‌ فه‌رمی ڕایگه‌یاند که‌ ئه‌م ڕژیمه‌ له‌ ڕۆژی ۳۱ دیسامبه‌ری ۲۰۱۸ له‌ یۆنسکۆ ده‌کشێته‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ جورازلم پۆست، به‌ هۆی شکستی قورس و بێ ئابڕوویی ڕژیمی زایۆنی و ئه‌مریکا له‌ مه‌کۆی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان سه‌باره‌ت به‌ بڕیارنامه‌ی شاری قودس، بیامین نتانیاهۆ ڕۆژی هه‌ینی، کارمێل شاما هاکۆمن، باڵوێزی ئسیڕائیل له‌ یۆنیسکۆی بانگێهشت کرد تاکوو بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ فه‌له‌ستینی داگیر کراو.

ئیسڕائیل هه‌روه‌ها به‌ ناردنی په‌یامێک ڕایگه‌یاند که‌ ڕژیمی زایۆنی له‌ ڕۆژی ۳۱ی دێسامبه‌ری ۲۰۱۸ له‌ ئه‌ندام بوونی یۆنیسکۆ ده‌کشێته‌وه‌.

شاما هاکۆهن له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێک ئاماژه‌ی داوه‌: وڵاتانی عاقڵ و دروست هیچێکیان بۆ به‌ ده‌ست هێنان له‌ شانۆی پووچی یۆنیسکۆدا نییه‌.

ئه‌و له‌ درێژه‌ قسه‌کانی خۆی ڕایگه‌یاند که‌ ئه‌مریکا یۆنیسکۆ به‌ هۆی ئیسڕائیله‌وه‌ به‌جێهێشت و ئه‌مه‌ش ئه‌رکی ئه‌خلاقی ئێمه‌یه‌ تاکوو ئه‌م وڵاته‌ به‌ ته‌نیا به‌ر نه‌ده‌ین.

نوێنه‌ری ڕژیمی زایۆنی له‌ درێژه‌ی قسه‌کانی خۆی له‌ دژی یۆنیسکۆ وتی: ئه‌م ڕێکخراوه‌یه‌ له‌ ژێر کۆنترۆڵی ڕێبه‌رانی عه‌ره‌به‌ که‌ که‌سانێکی جاهیل و بێ که‌ڵکن، ئه‌وان ڕیکۆردی ڕیاکاری و درۆ کردن له‌ دژی ئیسڕائیل و یه‌هودییه‌کانیان شکاندووه‌.

News Code 15485

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 12 =