هاوسه‌رگیری له‌ کوردستان ۸.۳ که‌می کردووه‌

به‌ڕێوه‌به‌ری ئیداره‌ی تۆمار ی باری که‌سێتی کوردستان ڕایگه‌یاند که‌ له‌ ۸ مانگی یه‌که‌می ئه‌مساڵدا ۹ هه‌زار و ۸۶۹ حاڵه‌تی هاوسه‌رگیری ئه‌نجام بووه‌ که‌ له‌چاو ساڵی ڕابردوو ۸.۳ له‌ سه‌د که‌می کردووه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، موحسن ئاقایی، به‌ڕێوه‌به‌ری ئیداره‌ی تۆمار کردنی باری که‌سێتی له‌ پارێزگای کوردستان به‌ ئاژانسی مێهر وتی: له‌ ۸ مانگی یه‌که‌می ئه‌مساڵدا ۹ هه‌زار و ۸۶۹ حاڵه‌تی زه‌واج (هاوسه‌رگیری) ئه‌نجام بووه‌.

ئه‌و ئاماژه‌ی دا که‌ شاری قوروه‌ به‌ ۱۲.۴ له‌ هه‌زار زیاترین و سنه‌ به‌ ۷.۷ له‌ هه‌زار که‌مترین ڕێژه‌ی زه‌واجی هه‌بووه‌. به‌ گشتی حاڵه‌تی زه‌واج کردن به‌ نیسبه‌ت ساڵی ڕابردوو ۸.۳ له‌ سه‌د که‌می کردووه‌.

ئاقایی وتی: میانگینی ته‌مه‌نی زه‌واجی پیاوه‌کان ۲۶.۸۹ ساڵ و کچان ۲۲.۷ ساڵ بووه‌. زیاترین ته‌مه‌نی زه‌واجی پیاوان له‌ نێوان ۲۵ بۆ ۲۹ ساڵ بووه‌. له‌ ژنانیشدا له‌ ته‌مه‌نی ۲۰ بۆ ۲۴ ساڵان بووه‌.

ئه‌و هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند که‌ ۱.۵ له‌ سه‌دی جیابوونه‌وه‌ له‌ ۸ مانگی ڕابردوودا زیادی کردووه‌ و وتی: له‌م ماوه‌یه‌ ۲ هه‌زار و ۶۹۱ جۆری ته‌ڵاق ڕووی داوه‌ که‌ زیاترینیان له‌ مه‌ریوان بووه‌ و که‌مترینی له‌ سه‌وڵاوا ڕووی داوه‌.

ئه‌و هه‌روه‌ها له‌ کۆتایدا ئاماژه‌ی دا: میانگینی ته‌مه‌نی جیابوونه‌وه‌ی پیاوان ۳۴.۳۵ له‌ ساڵ و هین ژنان ۲۹.۲۴ ساڵ بووه‌. هه‌روه‌ها میانگینی ژیانی هاوبه‌شی ئه‌م ڕێژه‌یه‌ که‌ جیابوونه‌ته‌وه‌، ۶.۴۹ ساڵ بووه‌. زۆربه‌ی ئه‌و پیاوانه‌ی جیابوونه‌وه‌ته‌وه‌ ته‌مه‌نیان له‌ نێوان ۲۵ بۆ ۲۹ ساڵه‌ و ژنانیش ته‌مه‌نیان له‌ نێوان ۲۰ بۆ ۲۴ ساڵ دایه‌.

شایانی باسه‌ که‌ جیابوونه‌وه‌ و زه‌واج نه‌کردن سه‌رچاوه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی زۆری هه‌یه‌، به‌ڵام له‌ ئێستادا نه‌بوونی کار و پیشه‌ یه‌کێکه‌ له‌ گرنگ ترین هۆکاره‌کانی زه‌واج نه‌کردن و جیابوونه‌وه‌.

News Code 15483

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =