داعش ئایدۆلۆژیایەکی مەترسیدارە کە ئەبێ به‌رپه‌رچ بدرێته‌وه‌

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە گرووپی تیرۆریستی داعش خاوەن ئایدۆلۆژیایەکی مەترسیدارە کە ئەبێ شەڕی لە گەڵی بکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، حەیدەر عەبادی عێراق ئەمڕۆ بە ئامادە بوون لە کۆنفڕانسی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی ئەو وڵاتە ئاشکرای کرد: دەوڵەتی عێراق ئێستا لە بەرانبەر پرسێک لە ژێر ناو ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچە ئازاد کراوەکان لە دەستی تیرۆریستەکاندایە.

ناوبراو وتی: سەرکەوتن بە سەر داعشدا لە ڕێگای یەکگرتوویی عێراقییەکانەوە بە دی دێت و ئەم یەکگرتووییە دەبێ بپارێزرێت. هاووڵاتیان، بنکەیەکی پتەو بۆ پاڵپشتی لە هەر جۆرە دەزگایەکی ئاسایش و هەواڵگرین.

حەیدەر عەبادی وتیشی: داعش بیرێکی لادەرانەیە و ئایدۆلۆژیایەکی مەترسیدارە کە ئەبێ لە گەڵی شەڕ بکرێت.

News Code 15481

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 2 =