دەستگیری سێ گەشتیاری تورکیایی لە قودس

وتەبێژی سەربازیی ڕژیمی زایۆنی ڕایگەیاند کە ٣ گەشتیاری خەڵکی تورکیا لە شاری قودس لە لایەن سەربازانی ئەو ڕژیمە دەستگیر کراون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕۆیتێرز، وتەبێژی هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمی زایۆنی ڕایگەیاند کە هێزە ئەمنییەکانی ئەو ڕژیمە ٣ گەشتیاری خەڵکی تورکیایان لە شاری قودس دەستگیر کردووە.

دەستگیریی ئەو ٣ کەسە پاش پێکدادانەکانی دوای نوێژی هەینی (رۆژی ڕابردوو) لە نێوان هێزەکانی زایۆنی و ناڕازیان و هاووڵاتیانی فەلەستینی لە شاری قودسدا ڕووی داوە.

وتەبێژی ڕژیمی زایۆنی وردەکارییەکی زیاتری لەوبارەیەوە بە دەستەوە نەدا.

لە دوای ڕاگەیاندنی شاری قودس وەک پایتەختی ڕژیمی زایۆنی لە لایەن دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا، شەپۆلێکی بەربڵاوی ناڕەزایەتی ناوچە داگیرکراوەکانی گرتۆتەوە.

News Code 15472

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 14 =