خەڵاتی ئەمریکا بۆ دەستگیر کردنی شێخ ئەکرەم کەعبی

وێنەیەکی بڵاو نەکراو کە بۆ یەکەم جار لە شێخ ئەکرەم کەعبی بڵاو بووەتەوە، نیشانی دەدات کە پاش هەڵاتن لە بەندیخانەی ئەمریکییەکان لە عێراق، ناوی چووەتە ڕیزی ئەو کەسانەوە کە لەلایەن داگیرکەرانەوە بەدوایاندا دەگەڕێن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ناوەندی ڕاگەیاندنی نوجەبا، بەڵگەیەک لە هەوڵی هێزە ئەمریکییەکان بۆ دەستگیر کردنی بەرپرسی ئێستای نوجەبا پاش نزیک بە ١٠ ساڵ بۆ یەکەم جار بڵاو بووەتەوە.

بەرپرسی گشتی بەرخۆدانی ئیسلامی نوجەبا کە لە سەردەمی ڕژێمی بەعسەوە لە عێراق چالاکی خۆی دەست پێکردووە، پاش لەناو چوونی سەدام حسێن دیکتاتۆری ڕووخاو، هەوڵی دایە بۆ شەڕ دژی هێزە ئەمریکییەکان.

وێنەیەکی نەبینراو کە بۆ یەکەم جار لە شێخ ئەکرەم کەعبییەوە بڵاو بووەتەوە، نیشانی دەدات کە پاش هەڵاتنی لە بەندیخانەی ئەمریکییەکان لە عێراق، ناو و وێنەکەی لە ڕیزی ئەو کەسانەیە کە لە لایەن داگیرکارانەوە بەدوایاندا دەگەڕێن.

نزیک بە ١٠ ساڵ پێش، سوپا و بنکە هەواڵگرییەکانی ئەمریکا بۆ هەر جۆرە یارمەتییەک کە ببێتە هۆی دەستگیر بوونی شێخ ئەکرەم کەعبی، ٥٠ هەزار دۆلار خەڵاتی دیاری کردبوو.

نابراو ئێستا پاش تێپەڕینی چەندین ساڵ، بزووتنەوەی بەرخۆدان ڕێبەرایەتی دەکات کە ئەندامەکانی ئاسایشی عێراق و پاراستنی گۆڕی ئەهلی بەیت و خەڵکی سووریایان لە ئەستۆیە و هەر بۆیە، کۆنگرەی ئەمریکا لە هەوڵدایە کە گەمارۆی نوێ بخاتە سەر بەرخۆدانی ئیسلامی نوجەبا.

News Code 15451

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 13 =