ئەمریکا حزبێکی پاکستانی خستە لیستی تیرۆریستیه‌وه‌

دەوڵەتی ئەمریکا حزبی "میلی موسلم لیگ"ی پاکستان خستە لیستی ڕێکخراوەگەلی تیرۆریستیی خۆی و ڕایگەیاند کە بەمزووانە کەسایەتی و ڕێکخراوەگەلی زیاتر بەو لیستە زیاد دەکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە رۆژنامەی هیندوستان تایمز، ئەمریکا حزبی "میلی موسلم لیگ"ی پاکستان کە لە لایەن گرووپی جەماعەتولدەعوە-ی ئەو وڵاتە پاڵپشتی لێ‌دەکرێت، خستە لیستی ڕێکخراوەگەلی تیرۆریستیی خۆیەوە و ڕایگەیاند کە چاوەروان دەکرێت بەمزووانە کەسایەتی و ڕێکخراوەگەلی زیاتر بەو لیستە زیاد بکرێت.

رۆژنامەی "دەیلی داون"ی چاپی پاکستان رۆژی هەینی بە گێڕانەوە لە بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاوی کردەوە: "لە کاتێکدا کە پاکستان هاوبەشێکی گرینگە بۆ توێژینەوە یەکەمایەتییەکانی ئەمریکا لە ناوچەدا، دەوڵەتی ئەمریکا هێشتاش ڕاشکاوانە داوا لە دەوڵەتی پاکستان دەکات کە دژی گرووپگەلی تیرۆریستی و چەکداریی چالاک لە ناو خاکی وڵاتەکەی، ڕێوشوێنی یەکلاکەرەوە و بە بڕشت بگرێتە بەر". 

شایانی باسە کە ئەو بەرپرسە ئەمریکاییە خۆی بوارد لە ناوهێنانی ئەو گرووپانەی کە واشنتۆن خوازیاری پێوشوێن گرتنیان لە لایەن دەوڵەتی پاکستانەوە بووە.

جگە لەوە میدیا خۆجێیەکان بە گێڕانەوە لە چاودێرانی کاروباری دیپلۆماتیک لە واشنتۆن ئاماژەیان بەوە داوە کە دەوڵەتی ترامپ لەم دواییەدا لە بەیاننامەیەکدا ڕەخنەی لە بەرپرسانی ئیسلام ئاوا گرتووە بۆ مۆڵەت دان بە "حافز سەعید" رێبەری "جەماعەتولدەعوە" هەتا بە بێ هەرجۆرە کۆنتڕۆڵ و چاودێرییەک درێژە بە چالاکییە سیاسییەکانی بدات.

پێشتریش بەرپرسانی واشنتۆن هاوکاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنە دەرەکییەکان لە لاهوور، نیگەرانی خۆیان بۆ پاڵپشتیی حافز سەعید لە حزبی "میلی موسلم لیگ" دەربڕیبوو.

هەندێک لە میدیاکانیش ڕایانگەیاندووە کە مومکینە حافز سەعید لە هەڵبژاردنە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ۲۰۱۸ی پاکستان وەک ڕکابەر بەشداری بنوێنێت.

News Code 15447

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 2 =