به‌رپرسانی عێراقی دۆخی هه‌رێمی کوردستان هێور بکه‌نه‌وه‌

یه‌کێکه‌ مه‌رجه‌عه‌ باڵاکانی عێراق داوای له‌ به‌رپرسانی ئه‌م وڵاته‌ کرد که‌ بۆ ئارام کردنه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌کانی خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان هه‌وڵ بده‌ن.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سومرییه‌ نیوز، ئایه‌توڵا محه‌مه‌د ته‌قی موده‌ڕسی له‌ مه‌رجه‌عه‌ دینییه‌کانی عێراق ئه‌مڕۆ له‌ به‌رپرسانی ئه‌م وڵاته‌ داوای کرد که‌ بۆ دابین کردنی ئارامی و سه‌قامگیری یارمه‌تی هه‌رێمی کوردستان بده‌ن.

ئه‌و هه‌روه‌ها جه‌ختی کرد که‌ خۆپیشاندانه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ده‌بێت ئارام و هێمنانه‌ به‌ڕێوه‌ بچێت.

موده‌ڕسی له‌ به‌رپرسانی عێراق داوای کرد که‌ به‌ چاره‌سه‌ر کردنی ناکۆکییه‌کان له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و هه‌روه‌ها یارمه‌تی دانی هه‌رێم بۆ گه‌یشتن به‌ ئاشتی ناوخۆیی، کۆتایی به‌م خۆپیشاندانانه‌ی ئێسته‌ هه‌رێم بێنن.

شایانی باسه‌ که‌ ماوه‌ی حه‌فته‌یه‌که‌ له‌ چه‌ند شارێکی هه‌رێمی کوردستان خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌ و ده‌چێت و له‌ چه‌ند حاڵه‌تێکیدا ده‌مارگرژی سه‌ری هه‌ڵدا و به‌م بۆنه‌وه‌ چه‌ند شارۆمه‌ندێکی کوردیش کوژران و بریندار بوون.

News Code 15444

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 10 =