ئه‌نجومه‌نی ئاسایش گه‌ماڕۆ زیاتری له‌ دژی کۆریای باکوور سه‌پاند

ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان به‌ کۆی ده‌نگ گه‌ماڕۆی نوێی له‌ دژی کۆریای باکوور واژۆ کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕۆیترز، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ڕۆژی هه‌ینی به‌ کۆی ده‌نگ بڕیارنامه‌یه‌کی نوێی له‌ دژی کۆریای باکوور واژۆ کرد که‌ گه‌ماڕۆی زیاتر له‌ خۆ ده‌گرێت.

شاره‌زایان له‌ سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌ن که‌ ئه‌م بڕیارنامه‌یه‌ کاریگه‌ری خراپی له‌ سه‌ر کۆریای باکوور ده‌بێت. ئه‌م بڕیارنامه‌یه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌مریکا و به‌ بیانۆی تاقی کردنه‌وه‌ی دواین مووشه‌کی کۆریای باکوور سه‌پێندراوه‌.

به‌ پێی ئه‌م بڕیار نامه‌یه‌ هه‌ناره‌ کردنی نزیک به‌ ۹۰ له‌ سه‌دی به‌رهه‌می نه‌وتی به‌ کۆریای باکوور قه‌ده‌غه‌ کراوه‌ و به‌م شێوه‌یه‌ ئاستی هاورده‌ کردنی ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ بۆ ۵۰۰ هه‌زار به‌رمیل له‌ ساڵدا که‌م ده‌کات. ئه‌م بڕیارنامه‌یه‌ هه‌روه‌ها داوای کردووه‌ که‌ خه‌ڵکی کۆریای باکوور له‌ وڵاتانی دیکه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ پیۆنگ یانگ.

به‌ پێی ئه‌م بڕیارنامه‌یه‌ ئاستی هاورده‌ کردنی نه‌وتی خاوی کۆریای باکوور بۆ ساڵی ۴ ملیۆن به‌رمیل نه‌وت که‌می کردووه‌. ئه‌مریکا له‌ چین داوای کردووه‌ تاکوو چی دیکه‌ نه‌وت به‌ کۆریای باکوور نه‌دات. ئه‌م بڕێارنامه‌یه‌ ۱۰مین بڕێارنامه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌ له‌ دژی کۆریای باکوور که‌ له‌ ساڵی ۲۰۰۶ به‌ کۆی ده‌نگ واژۆ ده‌کرێت.

نیکی هه‌یلی، باڵوێزی ئه‌مریکا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌مباره‌وه‌ وتی: ئه‌م بڕیارنامه‌یه‌ په‌یامێکی زۆر ڕوونی جیهان بوو بۆ پیۆنگ یانگ که‌ ده‌بێته‌ هۆی زیاتر کۆشه‌گیر بوونی ئه‌م وڵاته‌ له‌ جیهاندا.

News Code 15442

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 7 =