جەلادی داعشی لە لایەن دەزگای هەواڵگری تورکیاوە دەستگیر کرا

مەحموود ئەلف جەلادی ٢٨ ساڵەی داعشی لە لایەن دەزگای هەواڵگری تورکیاوە لە اپرێزگای ختای لە ئەو وڵاتە دەستگیر کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر جمهووریەت، دەزگا هەواڵگرییەکانی تورکیا لە گەڵ هێزەکانی ڕێکخراوی هەواڵگری نیشتمانی تورکیا (میت) لە ئۆپراسیۆنێکی تایبەتدا مەحموود ئەلف، جەلادی ٢٨ ساڵەی گرووپی تیرۆریستی داعش کە لە ناو گرتە ڤیدیۆکانی ئەو گرووپە تیرۆریستییە یەکێک لە گرنگترین کەسانێک بوو کە دەستی دەدایە کاری وەحشیانەوە؛ دەستگیر کراوە.

ئەو جەلادی سووریە کە لە رێگای نایاساییەوە چووبووە تورکیا دەیەویست بەرەو یۆنان هەڵبێت کە لە لایەن دەزگای هەواڵگری تورکیاوە دەستگیر کراوە. ناوبراو لە دان پێدانانەکانی خۆیدا وتوویە: ٢ برام و هاوسەرەکانیان و خەسوومیش ئەندامی داعشن. یەکێک لە براکانم لە سووریا کوژراوە. خەسووم بە ناوی راودا یەکێک لە هێزە هەواڵگرییەکانی داعشە. ئەبو سەفەر و ئەبو تاران، برای ژنەکەمیش ئەندامی چەکداری داعش بوون.

News Code 15435

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 11 =