هه‌ورامان سه‌رچاوه‌ی مۆسیقای کوردییه‌/ ۲۰ هه‌زار ساڵ مۆسیقا

له‌ میانه‌ی به‌ڕێوه‌ چوونی یه‌که‌مین خولی فستیڤاڵی ناوچه‌یی هۆره‌ و سیاچه‌مانه‌ ئاماژه‌ کرا که‌ هه‌ورامان سه‌رچاوه‌ی مۆسیقای کوردییه‌ و به‌م هۆیه‌وه‌ ده‌بێت گرنگی تایبه‌تی پێبدرێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، یه‌که‌مین خولی فستیڤاڵی هۆره‌ و سیاچه‌مانه‌ دوێنێ ئێواره‌ به‌ ئاماده‌ بوونی هونه‌رمه‌ندانی کورد له‌ کامیاران به‌ڕێوه‌ چوو.

دوکتور قوتبه‌دین سادقی یه‌کێک له‌ میوانه‌کانی ئه‌م فستیڤاڵه‌ بوو.

جه‌ماڵ ئه‌ڕشه‌دی، فه‌رمانده‌ی شاری کامیاران ڕایگه‌یاند که‌ مۆسیقا به‌شێکی زۆر دیاری که‌لتوری کوردییه‌ و ئێمه‌ زۆر خۆشحاڵین که‌ ئه‌م فستیڤاڵه‌ بایه‌خداره‌ له‌ کامیاران به‌ڕێوه‌ چوو.

ئه‌و جه‌ختی کرد: هیوادارم بتوانین ده‌بیرخانه‌ی ئه‌م فستیڤاڵه‌ له‌ حاڵه‌تی کاتی ده‌ربچێت بۆ ئه‌وه‌ی باشتر بتوانێت له‌ سه‌ر مۆسیقای کوردی به‌ تایبه‌ت هه‌وارامان ئیش بکات.

هه‌روه‌ها مه‌هدی ئه‌حمه‌د، نووسه‌ری کتێبی "مۆسیقای هه‌ورامان" له‌م فستیڤاڵه‌دا وتی: مێژووی مۆسیقای هه‌ورامان بۆ زیاتر له‌ ۲۰ هه‌زار ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و ئه‌مه‌ش له‌ مسکۆ له‌ ساڵی ۲۰۱۵ و له‌ کۆبوونه‌وه‌ی مۆزیسیانه‌ جیهانییه‌کان باسی کراوه‌.

ئه‌م نووسره‌ کورده‌ وتی: به‌ هۆی ئه‌م مێژووه‌ کۆنه‌وه‌ ده‌توانین بڵێین که‌ هه‌ورامان سه‌رچاوه‌ی مۆسیقای کوردییه‌ و به‌م هۆیه‌وه‌ ده‌بێت گرنگی تایبه‌تی پێبدرێت.

ئه‌و زیادی کرد: ساڵانێکی زۆر لایان وا بوو که‌ مۆسیقای هۆره‌ ته‌نیا دوو یان وێ نۆت زیاتری نییه‌، به‌ڵام زانکۆی سوئد فڕکانسی ده‌نگی عوسمان هه‌ورامیان لێکداوه‌ته‌وه‌ و به‌ شێوه‌یه‌کی زانستی نیشان دا که ئه‌م شێوازه‌ له‌ مۆسیقای کوردی زیاتر له‌ ۲ ئۆکتاو پانایی هه‌یه‌ و ئه‌مه‌ش گه‌نجینه‌ بوونی ئه‌م مۆسیقایه‌ به‌ ئێمه‌ نیشان ده‌دات.

News Code 15424

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 6 =