ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی کوردستان نازانین تا مووچه‌یان بۆ بنێرین

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە بەردەوامن لە تاوتوێ کردنی پرسی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان و بەداوادچوونی ورد ھەیە بۆ لیستی موچەخۆران.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، عەبادی، لەکۆنگرەی رۆژنامەوانی ھەفتانەی خۆیدا، وتی: ''تائێستا زانیاری لەبارەی ژمارەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان، لە بەردەستمان نیە تابتوانین موچەکانیان خەرج بکەین".

عەبادی ھەروەھا دەڵێت: "کە لەھەرێمی کوردستان کەسانێک ھەن، زیاتر لە مووچەیەک وەردەگرن و پێویستمان بە دواداچوونی ورد ھەیە بۆ لیستەکانی فەرمانبەرانی ھەرێم".

وتیشی: "دامەزراندنی فەرمانبەر بۆخزمەتی دەوڵەت و ھاوڵاتیانە نەک بۆخزمەتی کەسەکان یا حیزبەکانە".

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕاشیگه‌یاند:" ھەندێکیان دەرگای دامەزراندن پێش ھەڵبژاردن دەکەنەوە بۆبانگەشەی ھەڵبژاردن و زیادکردنی دەنگەکان ئەمە نابێت، چونکە دامەزراندن مافی دەوڵەت و ھاونیشتمانیانە منەت نییە بەسەر ھاوڵاتیدا".

News Code 15419

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 4 =