هێرشی قورسی داعش لە باشووری "تەل سەفەوەک" تێکشکێندرا

سەرچاوەگەلی عێراقی ڕایانگەیاند: حەشدی شەعبی، هێرشی قورسی تەکفیرییەکانی لە باشووری تەل سەفەوەک لە سنوورەکانی عێراق و سووریا بەرپرچ داوەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە "النشرە"، سەرچاوەگەلی عێراقی بڵاویان کردەوە: هێزەکانی حەشدی شەعبی هێرشی قورسی تیرۆریستانی داعشیان لە باشووری تەل سەفەوەک لە سنوورەکانی عێراق و سووریا بەرپرچ داوەتەوە و شکستیان بە تیرۆریستان هێناوە.

بە گوێرەی هەواڵەکان لەو هێرشەدا ٥ تیرۆریست کوژراون و چەک و جیاهازتێکی زۆریان لێ تەقێندراوەتەوە.

شایانی باسە کە "حەمید عەلوانی" سەرۆکی ئەنجومەنی پاریزگاریی ئەنبار پێشتر ڕایگەیاندبوو: سنوورەکانی عێراق و سووریا بە تەواوەتی پاککراونەتەوە و لە هێمنیی تەواودان و هاوئاهەنگییەکی بەرز لە نێوان دەزگاکانی ئاسایش لە سنوورەکانی ئەنباردا هەیە.

ناوبراو جەختی لەوەش کردبوو: پاش لە ناوبرانی داعش، ئێستا ئەنبار لە نیعمەتی ئاسایش بەهرەمەندە و سوپای عێراق بە تەواوی بە سەر سنوورە هاوبەشەکانی لە گەڵ سووریادا زاڵە.

شایانی باسە، ماوەیەک لەوە پێش هێزەکانی حەشدی شەعبی لە ئازادکرانەوەی یەکجاریی سنوورەکانی سووریا و عێراق هەواڵی دابوو.

News Code 15415

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 9 =