بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی هەرێمی کوردستان، پاش پەرەسەندنی ناڕەزایەتیی جەماوەری لە شارەکانی پارێزگای سلێمانی و حەڵەبجە، هێزەکانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستیان داوەتە دەستگیرکردنی تاقمێک لە چالاکانی مەدەنی و خۆپیشاندەران.
لە ماوەی دوو رۆژی ڕابردوودا ناڕەزایەتی سەرشەقام لە زۆربەی شارەکانی سلێمانی و حەڵەبجە پەرەی سەندووە و هەڵومەرجی سیاسیی ئەو پارێزگایە زیاتر تەشەنە دەستێنێت.
خۆپیشاندەران لە بەرامبەر دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی دەوڵەتی هەرێم و قەیرانی ئابووری و سیاسی و نەبوونی خزمەتکاریی شاری وەک کارەبا و ئاو ناڕەزایەتیان دەربڕیوە و ڕژاونەتە سەرشەقامەکان.
بە گوێرەی ڕاگەیاندنەکان لە هێرشی هێزەکانی پۆلیس ئاسایشی هەرێمی کوردستان بۆ سەر خۆپیشاندەران تا ئێستا ٥ کەس کۆژراو و ۸۵ کەسی سیکەش بریندار بوونە.
هێزەکانی ئاسایش هەروەها رۆژی ڕابردوو سێشەممە (۱۹ی دیسامبێر) ڕابوون مەعرووف نوێنەری سەربەخۆی پەرلەمانی کوردستان و شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی قەوارەی نەوەی نوێ وەک ڕەوتێکی ڕەخنەگری حکوومەتی هەرێمی کوردستانیان دەستگیر کردووە.
هاوکات هێزەکانی ئاسایش کەناڵی ئاسمانییەکانی سەر بە کۆمەڵەی میدیایی نالیا کە بریتین لەNRT (۱ و ۲) و عەرەبیان داخست. ئەو کەناڵانە لە ماوەی رۆژانی ڕابردوو تەواو برنامەکانیان بۆ ڕۆماڵکردنی خۆپیشاندانەکان و داواکاریی خۆپیشاندەران تەرخان دابوو.
شایانی باسە موقهدهم محهمهد فازڵ وتهبێژی بهڕێوهبهرایهتی ئاسایشی ڕاپهڕین له ڕوون کردنەوەیەکدا بۆ SNN ڕایگهیاندووە کە سەرجەم دەستگیرکراوەکان تا ئێستا ئازاد کراون و هیچ دەستگیرکراوێک لای ئاسایش نەماوە.
ناوبراو ئاشکرای کرد: دەستگیرکردنی هاووڵاتیانی هەرێم بۆ هێورکردنهوهی دۆخهکه بووە، کە زۆربەی تەمەنیان له نێوان ۱۳ بۆ ۱۶ ساڵیدا بوو. بهڵام دوای چهند کاتژمێرێک، سهرجهمیان ئازادکران.
محهمهد فازڵ ڕهتیشی کردهوه کە هێزهکانی ئاسایش هیچ ئهندامێکی باڵای حزبهکان یان چالاکوانێکی کۆمهڵی مهدهنیی دهستگیرکردبێت.
بۆچوونی ئێوە