سەرئێشەی نوێ بۆ ئەردۆغان لە بەژی سەوز

وادیارە لە ماوەی ساڵانی داهاتوو، ڕووبەڕوو بوونەوەی نەمسا و تورکیا لە سەر پرسی جیاواز لەوانە ڕەوتی بەڕێوە بردنی دانوستانەکانی ئەندامێتی تورکیا لە یەکێتی ئەورووپا بگاتە لووتکە کە ئەمە بە دڵنیاییەوە بۆ ئەردۆغان هیچ خۆش نییە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی- حەنیف غەفاری: سەرۆک کۆماری تورکیا لە گەڵ سەرئێشەی نوێ لە یەکێتی ئەورووپا بەرەوڕوو بووەتەوە. پێکهێنانی دەوڵەتی هاوپەیمانی نەمسا لە ڤیەنا بە هیچ لەونێک هەواڵێکی باش بۆ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و بەرپرسانی پارتی داد و گەشە نەبووە. دەوڵەتی هاوپەیمانی نەمسا بریتیە لە پارتی ئازادی( سەر بە ڕەوتی ڕاستی توندڕەو) و ڕەوتی ڕاستی میانە بە ڕێبەرایەتی سباستیەن کورتز، چالاکیی خۆی دەست پێکردووە. یەکێک لە خاڵو هاوبەشەکانی ئەم دوو ڕەوتە لە نەمسا، دژایەتی تەواو لە گەڵ بە ئەندام بوونی تورکیا لە یەکێتی ئەورووپایە. ئاڵبەت لە ماوەی ساڵانی ڕابردووشدا دژایەتی تا ڕادەیەک بوونی هەبوو، بەڵام دامەزرانی دەوڵەتی هاوپەیامنی نێوان دوو ڕەوتی ڕاستی میانە و راستی توندڕەو، ڕێگایەکی بۆ گەڕانەوەی ڤیەنا لە هەوڵوێستەکانی دژی تورکیا نەهێشتووەتەوە.

بێ گومان دامەزرانی دەوڵەتی هاوپەیمانی لە نەمسا، لەمپەری سەخت لەبەردەم دانوستانەکانی بەئەندام بوونی تورکیا لە یەکێتی ئەورووپا دروست دەکات. لە بەر ئەوەی کە بۆ بە ئەندام بوونی تورکیا لە یەکێتی ئەورووپا ئەبێ تەواوی وڵاتەکانی ئەو یەکێتییە دەنگی ئەرێ بدەن، لانیکەم لە ماوەی ٤ تا ٥ ساڵی داهاتوو ناتوانرێت  لە پێشکەوتنی دانوستانەکانی ئەندامێتی تورکیا لە ئەورووپا باس بکرێت. خاڵی جێی سەرەنج ئەوەیە کە بەرپرسانی نەمسا چەندین جار لە هەڵوێستە فەرمییەکانی خۆیاندا ڕایانگەیاندووە کە لە گەڵ بە ئەندام بوونی تورکیا لە ئەورووپا دژایەتی بنەڕەتی و جیدیان هەیە.

لە ماوەی ساڵانی ٢٠٠٧ تا ٢١٠٢ ی زایینی، نیکۆلا سارکۆزی سەرۆک کۆماری پیشووتری فەڕەنساش بە هەڵوێستی دژە تورکیایی لە یەکێتی ئەورووپا بەناوبانگ بوو. ئەویش لە بنەڕەتدا لە گەل بە ئەندام بوونی تورکیا لە یەکێتی ئەورووپا دژ بوو. سارکۆزی لە سەر ئەو باوەڕە بوو کە لە باشترین حاڵەتدا، تورکیا دەتوانێت هاوبەشێکی وەبەر بۆ یەکێتی ئەورووپا بێت. ئەگەرچی سارکۆزی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ساڵی ٢٠١٢ لە بەرانبەر ئۆلاند بەربژێری پارتی سۆسیالیست بەزی، بەڵام لە ماوەی ساڵانی ٢٠١٢ تا ٢٠١٧ ش ئەندامێتی تورکیا لە ئەورووپا پێشکەوتنێکی بەخۆوە نەبینی و بە پێچەوانەوە، ڕووبەڕوو بوونەوەی زیاتری ئەنقەرە و یەکێتی ئەورووپا و شکستی دانوستانەکانمان بینی.

خاڵی جێی سەرەنج ئەوەی کە ئێستاکەش دەوڵەتی نوێی نەمسا دژایەتی بنەڕەتی ە گەڵ بە ئەندام بوونی تورکیا لە یەکیتی ئەورووپای خستووەتە دەستوورەوە و تەنانەت لە سر ئەو پرسە وەکوو یەکێک لە خاڵە پڕ ڕەنگەکانی بواری سیاسەتی دەرەکی جەخت کراوە. ئەو هەڵویستە سەختەی دەوڵەتی نوێی نەمسا، بووەتە هۆی ئەوەی کە بەرپرسانی تورکیا کاردانەوە بنوێنن. عومەر چیلک وەزیری کاروباری یەکێتی ئەورووپا و دانوستانکاری باڵوی تورکیا لەم بارەیەوە وتوویە: ئەو کارەی دەوڵەتی نەمسا لە گەڵ بنەڕەت و بایەخەکانی دیمۆکراسی دژایەتی هەیە. دەوڵەتی هاوپەیمانی بریتی لە ڕاستی میانە و پارتی ڕاستی توندڕەو، بە بێ دواخستن، هێرش بۆ سەر بنەڕەت و بایەخەکانی دیمۆکراسیی دەست پێکردووە. دەوڵەتی نوێی نەمسای ڕایگەیاندووە کە لە گەڵ دانوستانەکانی یەکێتی ئەورووپا بۆ بە ئەندام بوونی تورکیا دژایەتی هەیە و دەیەوێت لایەنگر بۆ گەیشتن بە ئامانجەکەی خۆی لە ناو یەکێتی بدۆزێتەوە.

ئێستاکە وا دیارە لە ماوەی ساڵانی داهاتوو، بەرەوڕوو بوونەوەی نەمسا و تورکیا لە سەر پرسی جیاواز لەوانە ڕەوتی بەڕێوە چوونی دانوستانەکانی بە ئەندام بوونی تورکیا لە یەکێتی ئەورووپا بگاتە لووتکە. پرسێک کە بۆ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و هاوڕێیەکانی هیچ خۆش نییە.

News Code 15408

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 1 =