ئەسەد وەک سەرۆک کۆماری یاسایی سووریا دەمێنێتەوە

کۆشکی کەرملین بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری یاسایی سووریایە و وەک سەرۆک کۆماری یاسایی ئەو وڵاتەش دەمێنێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە "النشره"، کۆشکی کەرملین لە ڕووسیا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری یاسایی سووریایە و وەک سەرۆک کۆماری یاسایی سووریاش دەمێنێتەوە.

لە بەیاننامەکەی کۆشکی کەرملیندا هاتووە: هیچکام لە لایەنەکان چ ڕووسیا و چ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ناتوانن بە وەکالەتی فەلەستین و ئیسرائیل، کێشەی ئەوان چارەسەر بکەن.

کەرملین ڕاشیگەیاند: سەبارەت بە قەیرانەکانی ناوچە دەبێ لە گرتنەبەری هەنگاوگەلێک کە دەبێتە هۆی کەلێن کەوتنە نێوان دەوڵەتانی کۆمەڵگای جیهانی، خۆ ببوێرن.

News Code 15404

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 14 =