شه‌ڕ له‌ نێوان ئێران و عه‌ره‌بستان ڕوو نادات

فه‌رمانده‌ی سوپای پاکستان له‌ میانه‌ی قسه‌کانی خۆی ڕایگه‌یاند که‌ له‌ نێوان ئێران و عه‌ره‌بستان هیچ شه‌ڕێک ڕوو نادات و ئیسلام ئاوا هه‌رگیز ڕێگه‌ نادات شتی وه‌ها بقه‌ومێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕۆژنامه‌ی پاکستان، ژنراڵ قه‌مه‌ر جاوید باجوه‌، فه‌رمانده‌ی سوپای پاکستان له‌ میانه‌ی قسه‌کانی خۆی له‌ مه‌جلیسی سینای ئه‌م وڵاته‌ سه‌باره‌ت به‌ هاوپه‌یمانی سعوودییه‌ وتی: ئه‌م هاوپه‌یمانییه‌ له‌ دژی هیچ وڵاتێک هه‌نگاو هه‌ڵناگرێت.

باجوه‌ له‌ درێژه‌دا سه‌باره‌ت به‌ ناکۆکییه‌کانی نێوان سعوودییه‌ و ئێران وتی: له‌ به‌رانبه‌ر ناکۆکییه‌کانی نێوان تاران و ڕیاز به‌ پێی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی خۆمان هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرین. 

ئه‌و جه‌ختی کرد: له‌ نێوان ئێران و عه‌ره‌بستان هیچ شه‌ڕێک ڕوو نادات و ئیسلام ئاوا هه‌رگیز ڕێگه‌ نادات شتی وه‌ها بقه‌ومێت.

فه‌رمانده‌ی سوپای پاکستان زیادی کرد: هاوپه‌یمانی ناسراو به‌ دژه‌ تیرۆری عه‌ره‌بستان له‌ دژی هیچ وڵاتێک شه‌ڕ ناکات و تاکوو ئێسته‌ش هیچ چوارچێوه‌یه‌ک بۆ ئه‌م هاوپه‌یمانییه‌ دانه‌ڕێژراوه‌.

ئه‌و سه‌باره‌ت به‌ سه‌ردانه‌ ده‌ره‌کییه‌کانی خۆی وتی: ئه‌م سه‌فه‌رانه‌ به‌ مه‌به‌ستی باشتر کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ ڕیاز و تاران ئه‌نجام بووه‌. 

ئه‌و هه‌روه‌ها جه‌ختی کرد که‌ ئه‌وان هه‌رگیز چاو به‌ سه‌ر گۆڕانکارییه‌کانی ئه‌فغانستاندا داناخه‌ن و له‌ هه‌موو ورده‌کارییه‌کانی ئه‌م وڵاته‌ ئاگادارن. کۆنترۆڵی سنووره‌کان و دروست کردنی سیم بۆ به‌ر گرتن به‌ هاتوچوو کردنی تیرۆریسته‌کان ئه‌نجام ده‌بێت. 

News Code 15396

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =