به‌رلین به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ یارمه‌تیدانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم

وه‌زیرى به‌رگریى ئه‌ڵمانیا له‌ دیدار له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێم جه‌ختی کرد که‌ به‌رده‌وام ده‌بن له‌ هاوكاریكردنى پێشمه‌رگه‌ و مه‌شق و ڕاهێنان و هاوكارییه‌كانى ئه‌ڵمانیا بۆ پێشمه‌رگه‌ به‌ شێوازێكى دیكه‌ به‌رده‌وام ده‌بن.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له‌ ماڵپه‌ڕی حکومه‌تی هه‌رێم، له‌ دوایین كۆبوونه‌وه‌كانیدا له‌ ئه‌ڵمانیا ئێواره‌ى سێشه‌ممه‌ 28ی سه‌رماوه‌ز،  له‌ به‌رلین، شاندى باڵاى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تیى "نێچیرڤان بارزانى" له‌گه‌ڵ وه‌زیرى به‌رگریى ئه‌ڵمانیا "ئۆرسۆلا ڤۆن دێر لاین" كۆ بوونه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا "ڤۆن دێر لاین"، نیگه‌رانیى خۆى له‌ دۆخى نێوان هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراق ده‌ربڕى و هیواى خواست، كێشه‌كانى نێوان هه‌ردوولا له‌ ڕێگه‌ى دیالۆگه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بكرێن.

هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌ڵمانیا و دۆستانى دیكه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن هاوكار بن بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراق و پشتگیرى و هاوكاریكردنى هه‌رێمى كوردستانى به‌ ئه‌رك له‌ قه‌ڵه‌م دا.

لاى خۆیه‌وه‌ "نێچیرڤان بارزانى" وێڕاى دووپاتكردنه‌وه‌ى خواستى هه‌رێمى كوردستانیش بۆ به‌رده‌وامى و بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا، ئاماژه‌ى به‌وه‌ دا له‌ كاتێكدا هێشتا هۆكاره‌كانى دروستبوونى داعش له‌ عێراق چاره‌سه‌ر نه‌كراون، ئه‌گه‌ر و مه‌ترسیى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش هه‌یه، بۆیه‌ هه‌رێمى كوردستان چاوه‌ڕێى پشتگیرى له‌ ئه‌ڵمانیا ده‌كات.

له‌باره‌ى دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستانیشه‌وه‌، سه‌رۆك وه‌زیران، ئاماده‌یى هه‌رێمى كوردستانى بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن له‌ داهاتوویه‌كى نزیكدا نیشان دا و داواى كرد بۆ تێپه‌ڕاندنى دۆخى سه‌ختى ئابوورى و دارایى له‌ هه‌رێمى كوردستان، ئه‌ڵمانیا له‌ ڕێگه‌ى ئاى ئێم ئێفه‌وه‌ هاوكار بێت بۆ دابینكردنى بودجه‌ و شایسته‌ داراییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن حكوومه‌تى عێراقه‌وه‌.

هاوكات جه‌ختى له‌وه‌ش كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراق، ئاماده‌ى گفتوگۆیه ‌و به‌ پێویستى زانى ئه‌ڵمانیا و وڵاتانى دیكه‌ى دۆست هانى عێراق بده‌ن بۆ هه‌نگاونان به‌ ئاراسته‌ی‌ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان. .

هه‌روه‌ها هه‌موو ئاماده‌یى و پشتگیرییه‌كى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیشى بۆ به‌رده‌وامیى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌ شه‌ڕى دژى تیرۆردا، دووپات كرده‌وه‌.

News Code 15391

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 3 =