خۆپیشاندان له‌ هه‌رێم شکستی ڕیفراندۆم ده‌سه‌ڵمێنێت

نوێنه‌ری هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ پارلمانی عێراق وتی: خۆپیشاندانه‌کانی هه‌رێم دژایه‌تی سیاسه‌ته‌کانی مه‌سعوود بارزانی و بنه‌ماڵه‌ی ئه‌وه‌ له‌ هه‌رێم.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سومرییه‌ نیوز، ئیبتسام هێلالی، نوێنه‌ری هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ پارلمانی عێراق وتی: خۆپیشاندانه‌کانی هه‌رێمی کوردستان دژایه‌تی سیاسه‌ته‌کانی مه‌سعوود بارزانی و بنه‌ماڵه‌ی ئه‌وه‌ له‌ هه‌رێم. هه‌موو ئه‌مانه‌ش شکستی ڕیفراندۆم ده‌سه‌ڵمێنێت.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌م پارلمانتاره‌ عێراقییه‌ جه‌ختی کرد که‌ گه‌نده‌ڵی له‌ هه‌رێم هه‌موو کاروباره‌کانی ڕاوه‌ستانوه‌ و خه‌ڵک دژی ده‌سه‌ڵاتداری بارزانی و بنه‌ماڵه‌که‌ین.

ئه‌و زیادی کرد: بارزانی به‌ به‌ڕێوه‌ بردنی ڕیفراندۆم زیانی زۆری به‌ هه‌رێم و خه‌ڵکی کورد گه‌یاند و هه‌موو ئیمتیازاته‌کانی هه‌رێم که‌ ساڵانی ڕابردوو به‌ ده‌ستیان هێنابوو له‌ کیسی دا.

هێلالی ئاماژه‌ی دا: ده‌وڵه‌تی فدراڵ سه‌ره‌ڕای کاره‌کانی ده‌وڵه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌بێت له‌ دانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم په‌له‌ بکات، ئه‌گه‌رچی ئه‌م دۆخه‌ ده‌رنجامی سیاسه‌ته‌ هه‌ڵه‌کانی بارزانی و بنه‌ماڵه‌کیه‌تی.

شایانی باسه‌ که‌ ماوه‌ی دوو ڕۆژه‌ خۆپیشاندان له‌ هه‌رێمی کوردستان سه‌ری هه‌ڵداوه‌ و خه‌ڵک به‌ هۆی نه‌بوونی مووچه‌ ناڕازین و حکومه‌تی هه‌رێمیش توانی دانی مووچه‌ی نه‌ماوه‌.

News Code 15383

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 3 =