۵۱ کەس لە تورکیا قۆڵبەست کران

هێزە ئاسایشی تورکیا ۵۱ کەسیان بە تۆمەتی هاوکاری کردنی پەکەکە لە پاریزگای ئەزمیر قۆڵبەست کرد.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهە بە گێرانەوە لە دەیلی سەباح، بە گوێرەی ڕاگەیاندنی بەرپرسێکی ئەمنیی تورکیا، هیزەکانی ئاسایشی ئەو وڵاتە رۆژی سێ‌شەممە ۵۱ کەسیان بە تۆمەتی هاوکاری کردنی پەکەکە لە پاریزگای ئەزمیر قۆڵبەست کرد.

پۆلیسی تورکیا لەوبارەوە ڕایگەیاند: لە میانەی ئۆپەراسیۆن‌ه‌کانی دژە تیرۆر لە پارێزگای ئەزمیر، ٥٠ کەسی گومان لێکراو بە ئەندامێتی لە پەکەکەدا قۆڵبەست کران.

بە گوێرەی ئەم هەواڵە، لە دەستگیر کراوان ژمارێکی زۆری بەڵگە و زانیاریی نەهێنی، جیهازاتی ئەلەکترۆنیکی و پەیوەندی و هەروەها چەندین جۆرە چەکی گەرم گیراوە.

News Code 15382

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 12 =