سوپای عێراق نایەوێت هێرش بکاتە سەر هەرێمی کوردستان

وتەبێژی سوپای عێراق جەختی کرد کە سوپا بە هیچ شێوەیەک نایەوێت هێرش بکاتە سەر هەرێمی کوردستان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە شارپرێس، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بە بڵاو کردنەوەی ڕاگەیێندراوێک، هۆشداریی دا کە سوپا و هێزە عێراقییەکان لە سنوورەکانی هەرێمی وکردستان، کاری هاندەرانەی سەربازی ئەنجام دەدەن و خەریکی خۆ ئامادە کردنن بۆ ئەوەی کە هێرش بکەنە سەر هەرێم.

لە کاردانەوە بە ئەو هۆشدارییە، وتەبێژی فەرمی سوپای عێراق لە وتووێژ لە گەل ڕۆیتێرز جەختی کرد کە سوپای عێراق بە هیچ لەونێک نایەوێت هێرش بکاتە سەر هەرێمی کوردستان.

ناوبراو بە بەدرۆ خستنەوەی تەواوی هەواڵەکان لەو بارەیەوە وتی کە ئەرکی ئەو هێزانە، بەس پاراستنی سنوورەکانە و هیچ کارێک بۆ هێرش بۆ سەر هەرێم ئەنجام نادەن.

News Code 15376

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 0 =