سوپای ئازادی سووریا ئاماده‌یه‌ هێرش بکاته‌ سه‌ر عه‌فرین

فه‌رمانده‌ی تیپی سوڵتان موراد سه‌ر به‌ سوپای ئازادی سووریا ڕایگه‌یاند که‌ ئاماده‌ن تاکوو یارمه‌تی تورکیا بده‌ن بۆ هێرش کردنه‌ سه‌ر کانتۆنی عه‌فرین.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، به‌رپرسانی تورکیا له‌م دواییه‌ جه‌تیان کردووه‌ که‌ هێزه‌کانی یه‌په‌گه‌ ده‌بێت له‌ باکووری سووریا ده‌ربکرێن و به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ ده‌که‌ن که‌ هێرش ده‌که‌نه‌ سه‌ر باکووری سووریا و ناوچه‌کانی ژێر ده‌ستی کوردی سووریا داگیر ده‌که‌ن.

ئه‌حمه‌د عوسمان، فه‌رمانده‌ی هێزی سوڵتان موراد سه‌ر به‌ سوپای ئازادی سووریا له‌مباره‌وه‌ به‌ سپۆنتیک وتی: هێزه‌کانی ئێمه‌ له‌ حاڵی ئاماده‌ بوون و چاوه‌ڕوان ده‌که‌ن فه‌رمانی هێرش بۆ سه‌ر عه‌فرینین.

ئه‌و جه‌ختی کرد: یه‌که‌مایه‌تی ئه‌م گرووپه‌ شه‌ڕی داعش نییه‌ و ئه‌وان له‌ سه‌ر شه‌ڕی دژ به‌ کوردی سووریا سوورن.

ئه‌و له‌ کۆتایدا جه‌ختی کرد که‌ هێرش بۆ سه‌ر ناوچه‌ی عه‌فرین به‌ هاوکاری تورکیا ئه‌نجام ده‌بێت و گونده‌ عه‌ره‌ب و تورکمانه‌کان له‌ ده‌ستی هێزه‌ کوردییه‌کان ئازاد ده‌که‌ین.

شایانی باسه‌ که‌ ئه‌مریکا یارمه‌تی کوردی سووریا ده‌دات و تورکیاش له‌م بابه‌ته‌ نیگه‌رانه‌ و به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌دات تاکوو به‌ بیانۆی مه‌ترسی کوردی سووریا بۆ سه‌ر ئه‌منیه‌تی تورکیا، به‌شێکی دیکه‌ له‌ باکووری سووریا داگیر بکات.

News Code 15365

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 2 =