عه‌مار حه‌کیم و باڵوێزی تورکیا دیداریان کرد

سه‌رۆکی ڕه‌وتی حیکمه‌تی عێراق له‌ میانه‌ی دیدار له‌گه‌ڵ باڵوێزی تورکیا له‌ به‌غدا سه‌باره‌ت به‌ بابه‌ته‌ جۆراجۆره‌کان به‌ تایبه‌ت چۆنیه‌تی سوود بردنی عێراق له‌ ئاوی فورات و دجله‌ گفتوگۆیان کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، عه‌مار حه‌کیم، سه‌رۆکی به‌ره‌ی حیکمه‌تی عێراق له‌ میانه‌ی دیدار له‌گه‌ڵ فاتێح یه‌لدیز، باڵوێزی تورکیا له‌ عێراق داوای کرد تاکوو تورکیا به مه‌به‌ستی سوود بردنی زیاتری عێراق له‌ ئاوی دجله‌ و فوارت ئاسانکاری بکات.

ئه‌و له‌مباره‌وه‌ وتی: پارێزگا ناوه‌ندی و باشوورییه‌کانی عێراق له‌ که‌می ئاو زیانیان دیوه‌ و ئه‌مه‌ش کاریگه‌ری به‌ سه‌ر ئابووری و ژیانی خه‌ڵک له‌م ناوچانه‌دا بووه‌، ئه‌مه‌ش پێویستی به‌ هاوکاری تورکیایه‌ و ده‌بێته‌ هۆی په‌یوه‌ندی باشتر له‌ نێوان هه‌ر دوو وڵات.

حه‌کیم له‌م دیداره‌دا جه‌ختی کرد: به‌و پێیه‌ی عێراق له‌ قۆناغی نوێ دایه‌ و پێویستی به‌ گه‌شه‌ و ئاوه‌دان کردنه‌وه‌یه‌، داوای یارمه‌تی له‌ تورکیا ده‌کات و ئێمه‌ش له‌ په‌یوه‌ندی به‌رفراوان له‌گه‌ڵ ئه‌م وڵاته‌ پشتیوانی ده‌که‌ین.

ئه‌و سه‌رباره‌ت به‌ هه‌رێمی کوردستان له‌م دیداره‌ وتی: قۆناغی داهاتوو به‌ پێی ئه‌سڵی شارۆمه‌ند بوونی عێراق و یاسای بنه‌ڕه‌تی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت. ئێمه‌ داوا ده‌که‌ین که‌ گفتوگۆی جدی له‌ نێوان هه‌رێم و به‌غدا دروست بێت. هه‌روه‌ها داواش ده‌که‌ین که‌ پێکه‌وه‌ ژیان له‌ توزخورماتوو په‌یڕه‌و بکرێت و هه‌موو لایه‌نه‌کان له‌ پارێزگای که‌رکووک پێکه‌وه‌ ئیش بکه‌ن.

حه‌کیم جه‌ختی کرد: داهاتووی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان عێراق و تورکیا زۆر باش و گرنگه‌ و هه‌وڵ ده‌ده‌ین گه‌شه‌ی زیاتر به‌م په‌یوه‌ندیانه‌ بده‌ین.

هه‌روه‌ها باڵوێزی تورکیا له‌ عێراق پیرۆزبایی سه‌رکه‌وتنی هێزه‌کانی عێراق له‌ شه‌ڕی دژ به‌ داعشی کرد.

News Code 15362

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 3 =