بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، ئەمیر قادری پاش نیوەڕۆی دوێنێ لە ڕێوڕەسمی تۆماری جیهانی مەریوان وەکوو شاری کڵاش، وتی: پلانڕێژییە ئەنجام دراوە بۆ کردنەوەی شارۆچکەی پیشەی دەستی لە ئەو شارە و لەم بارەیەوە ئامادەیی تەواوی هەیە بۆ هاوکاری و دابینی زەوی بۆ ئەو شارۆچکەیە.
ناوبراو بە ئاماژە بە بەستێنە بەربڵاوەکانی مەریوان لە بواری گەشتیاری و پیشەی دەستیەوە، ئاشکرای کرد: شارستانی مەریوان خاوەن شوێنی گەشتیارییە و بەستێنی زۆری لەم بوارەوە هەیە.
ناوبراو وتیشی: تۆماری جیهانی مەریوان دەبێتە هۆی باشتر بوونی دۆخی ئەو شارە و بە پێی ئەمەش پیشەی دەستی و کڵاش دەتوانێت ببێتە هۆی بەرز بوونەوەی داهات و یارمەتیدەری بژێوی ژیانی بنەماڵەکان بدات. کەوابوو هیوادارین کە خەڵک و بەرپرسان بە هاوکاری یەکترەوە بتوانن لە ئەم بەستێنە بە باشی کەڵک وەربگرن.
بۆچوونی ئێوە