ئه‌مریکا بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بۆ قودسی ڤیتۆ کرد

ئه‌مریکا به‌و پێیه‌ی که‌ پێشتریش ڕایگه‌یاندبوو، بڕیارنامه‌که‌ی قودس له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانی ڤیتۆ کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئه‌مریکا له‌ کاردانه‌وه‌یه‌کی دوژمنکارانه‌ بڕیارنامه‌که‌ی میسر سه‌باره‌ت به‌ شاری قودسی ڤیتۆ کرد.

میسر پێش نووسی بڕیارنامه‌یه‌کی له‌ نێو ۱۵ وڵاتی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بڵاو کرده‌وه‌ که‌ تێیدا بڕیاره‌که‌ی ترامپ بۆ گواستنه‌وه‌ی پایته‌ختی ئه‌مریکا به‌ قودسی ڕه‌ت ده‌کرده‌وه‌.

هه‌ر به‌م بۆنه‌وه‌ دوێنێ شه‌و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش کۆبوونه‌وه‌یه‌کی بۆ ئه‌م بڕیارنامه‌یه‌ به‌ڕێوه‌ برد و بڕیار بوو ئه‌م بڕیار نامه‌یه‌ فه‌رمانه‌که‌ی دۆناڵد ترامپ، ڕه‌ت بکاته‌وه‌.

شایانی باسه‌ که‌ ڕۆژی سێ شه‌مه‌ ۶ی سێپتامبه‌ر دۆناڵد ترامپ ڕایگه‌یاند که‌ قودس وه‌ک پایته‌ختی ئیسڕائیل به‌ فه‌رمی ده‌ناسێت.

به‌رپرسانی ئه‌م وڵاته‌ش ڕایانگه‌یاند که‌ به‌ پێی ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ی ترامپ تاکوو ۳ ساڵی دیکه‌ باڵوێزخانه‌که‌ی ئه‌مریکا بۆ شاری قودس ده‌گوازنه‌وه‌. ئه‌مه‌ش توڕه‌یی جیهانی ئیسلامی لێکه‌وته‌وه‌.

News Code 15355

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 5 =