هۆشداریی ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌باره‌ت به‌ دۆخی هه‌ستیاری هه‌رێم

دوای ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی سلێمانی ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌کان، ئه‌یاد عه‌لاوی، جێگری سه‌رۆک کۆماری عێراق سه‌باره‌ت به‌ دۆخی ئابووری هه‌رێم هۆشداری دا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئه‌لعاله‌م، ئه‌یاد عه‌لاوی، جێگری سه‌رۆک کۆماری عێراق له‌ میانه‌ی قسه‌کانی خۆی سه‌باره‌ت به‌ دۆخی خه‌ڵکی کوردستان هۆشداری دا.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌م هۆشداره‌ دوای خۆپیشاندانی خه‌ڵکی سلێمانی درا که‌ داوایان کردووه‌ دۆخی ئابووریان دروست بکرێته‌وه‌.

عه‌لاوی وتی: خه‌ڵکی کوردستان خه‌ریکن تاوانی ناکۆکییه‌ سیاسییه‌کانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا ده‌دن. بابه‌تی نه‌دانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران کاریگه‌ری نه‌رێنی له‌ سه‌ر دۆخه‌که‌ ده‌بێت.

ئه‌ویاد عه‌لاوی داوای کرد که‌ هه‌رچی زووتره‌ ناکۆکییه‌کانی نێوان به‌غدا و هه‌رێم چاره‌سه‌ر بکرێت و فواد مه‌عسووم له‌م بابه‌ته‌دا که‌سێکی ئاگاداره‌ و ده‌توانێت کێشه‌کانی هه‌رێم و به‌غدا چاره‌سه‌ر بکات.

شایانی باسه‌ که‌ ڕۆژی پێشوو به‌ هه‌زاران خه‌ڵکی کورد له‌ شاری سلێمانی خۆپیشاندانیان کرد و داوایان کرد که‌ پووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌بین بکرێ.

News Code 15352

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 8 =