بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لەسەر خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆ دەڵێت، لەگەڵ بەرەو پێشچونی ئەو رووداوە نەخوازراوانەی ئەم دواییەدا، کەسەرجەمیان بەھۆی ھەڵەی حکومڕانیەوە بوون دەنگی خۆمان دەخەینە پاڵ داوا رەواکانی خەڵک.
لاهوور شێخ جەنگی، لە پەیامێکدا دەڵێت: "لێرەوە ئێمە خۆمان بە پشتیوانی داوا رەواکانی خەڵکی وڵاتەکەمان دەزانین لەپێناو باشترکردنی دۆخی گوزەران و حوکمڕانیەکی شایستە بەم گەلە".
ھەروەھا دەڵێت"بەڵام ھاوکات لەگەڵ ئەمەدا داواکاریین کە خۆپیشاندانەکان بەئاڕاستەی ھەڵەدا نەبرێن و پشێوی لێنەکەوێتەوە و دۆخی ئاسایش و ژیانی ھاوڵاتیان نەکەوێتە مەترسیەوە".
دەشڵێت: "پاراستنی دامودەزگا مەدەنی و حکومیەکان و بارەگاکان ئەرکی ھەموو لایەکمانە و نابێت بەھیچ جۆرێک پەنا بۆ سوتاندن و توندوتیژی ببرێت، لێرەوە داوا دەکەین کەخەڵک خۆیان لە ئاژاوەنانەوە بپارێزن، چونکە ئەمە دەبێتە بەلاڕێدا بردنی داوا رەواکانیان و رێگر دەبێت لەھەر چاکسازی و بونیادنانێک لە وڵاتدا."
لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەوانیش "بەھەموو شێوەیەک" رێگر دەبن لە ھەر دەستێک بۆ نانەوەی پشێوی و کاولکاریەک لە وڵاتدا.
Your Comment