دەبێ حکوومەتی هەرێمی کوردستان واز لە دەسەڵات بێنێت

بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان رایگەیاند کە ھیچ پاساوێکی سیاسی و ئەخلاقی بۆ ئەم حکومەتە نەماوەتەوە و پێویستە بەوازھێنان و داوای لێبوردن و دەستبەرداربوون لەژیانی سیاسی حکومەت و دەسەڵات بەجێ بھێڵن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بزووتنەوە لە راگەیەندراوێکدا، دەڵێت: "دوای ٢٧ساڵ حوکمڕانی و ھاتنە کایەی ھەلومەرجی لەبار بۆ بنیاتنانی دەسەڵاتیکی دادپەروەر، بەڵام نەک ھەر ئەو دەسەڵات و حوکمڕانیەمان نەبینی "بەڵکوو ستافێکی بازرگان بەناوی حکومەتەوە ئەم وڵاتەیان بەڕێوەبرد کەڕۆڵی دەڵاڵی نەوت و سامانی ئەم وڵاتەیان بینی بۆ کۆمپانیا بیانییەکان".

ھەروەھا ئەوەخراوەتەڕوو کە "بۆیە لە ئێستادا ھیچ پاساویکی سیاسی و ئەخلاقی بۆ مانەوەی ئەم حکومەتە نەماوەتەوە ، پێویستە بە وازھێنان و داوای لێبوردن و دەستبەردار بون لەژیانی سیاسی حکومەت و دەسەڵات بەجێ بھێڵن و ئەم وڵاتە زیاتر دوچاری پشێوی و قەیرانی زیاتر نەکەن".

ئەوەش ھاتووە، داوا لە خەڵکی ناڕازی و تێکۆشەری کوردستان دەکەین بە شێوەیەکی مەدەنی و دوور لە توندوتیژی ناڕەزایەتیەکانیان درێژە پێ بدەن و فەرمانگە و دام و دەزگاکانی حکومەت و بارەگای حزب و رێکخراوەکان بپارێزن.

News Code 15343

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 12 =