ئێران باڵاترین ئاستی ئەمنییەتی هەیە

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئەمنیەتی نەتەوەیی ئێران وتی: لە ئێستادا ئەمنیەت لە باڵاترین ئاستی خۆی دایە و ئەمەش بە هۆی گیان فیدایی شەهیدانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، عەلی شمخانی لە دیدری مامۆستایان و خوێنکارانی کوردستان وتی: لە ئێستادا ئەمنیەت لە باڵاترین ئاستی خۆی دایە و ئەمەش بە هۆی گیان فیدایی شەهیدانە.

ئەو زیادی کرد: بەڵام سەرەڕای ئەم ئەمنییەتە باشە قبوڵمانە کە کێشەی ئابووری خەڵکمان هێشتا نەتوانیوە چارەسەر بکەین. ئەمەش تەنیا بە دەستی دەوڵەت دروست نابێت و پێویستی بە هاوکاری خڵکیشە. ڕۆژگارێک لە خودی سنە بەرگریمان لە شۆڕش دەکرد ئێستە لە سووریا شەڕی دووژمنەکانمان دەکەین.

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئەمنیەتی ئێران وتی: زانکۆکان دەبێت سەروەت بەرهەم بێنن. کوردستان بە هۆی سنووریی بوون لەگەڵ عێراق دەتوانێت لە ڕێگەی پزشکی و گەشتیارییەوە داهاتی باشی هەبێت. ئێستە گرنگ ترین بابەتی وڵاتی ئێمە ئابوورییە و دەبێت هەموومان پێکەوە چارەسەری بکەین.

ئەو ئاماژەی دا: ئینترنت بەشێکی گرنگی ژیان لەم سەردەمەیە و دەبێت گرنگی زیاتری پێبدەین. 

ئەو سەبارەت بە هێزی ئاسمانی ئێران وتی: بە هۆی گەماڕۆکان نەمانتوانیوە فڕۆکەی ناۆخۆیی دروست بکەین، بەڵام ئێمە ئەم بۆشاییەمان مووشەک پڕ کردووەتەوە. 

شەمخانی سەبارەت بە تێچووەکانی ئێران لە سووریا و عێراق و لوبنان و یەمەن وتی: تێچووی ئەمریکا و وڵاتانی عەرەبیلە ناوچەکە بە دەیان تریلیۆن دلار دەگات، ئێران وەها تێچوویەکی نەبووە. ئەوان پارەی زەۆریان بۆ دژایەتی ئێران لەم وڵاتانە سەرف کردووە بەڵام ئێمە سەرکەوتوو بووین.

ئەو جەختی کرد: ئەمنیەتی ئێران لە سنوورەکانی دابین ناکرێت و دەچێتە ئەوپڕی سنوورەکانی. کاتێک ئەمنیەت کێشرایە سەر سنوورەکان، چی دیکە خەڵک خۆی بڕیار نادات بەڵکو بڕیارەکان لە داعش و دوژمناکانی دەبێت. ئەوەی ئێران لە ناوچەکە سەرفی دەکات بۆ ئاسایشی خەڵکی ئێرانە.

ئەو سەبارەت بە کورد لە ناوچەکە وتی: پەیوەندی کورد و ئێران دانەبڕاوە و هەرگیز کۆتایی پێنایەت. پەیوەندی ئێران لەگەڵ خەڵکی کورد وەک تورکیا و سووریا و عێراق نییە و ئێران هیچ دابڕانێکی لەگەڵ کورد نییە و بە ئاسانی لە یەکتر تێدەگەین.

News Code 15341

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 13 =