ڕاوێژکارانی ئێران تا لەناو چوونی تەواوی تیرۆریستەکان لە سووریا دەمێنینەوە

سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران ڕایگەیاند : لە سەرداوای دەوڵەتی یاسایی سووریا تا کاتی لەناوچوونی تەواوی گرووپە تیرۆریستییەکان لە ئەو وڵاتە درێژە دەدەینە خزمەتگوزاری ڕاوێژکاری خۆمان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،  دەریادار عەلی شەمخانی بە ئاماژە بە گۆرانکارییەکانی ئەم دواییانەی ناوچە و شکستی بەردەوامی داعش و پاڵپشتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانی و هەراکانی ئەمریکا و بڕێ وڵاتانی ناوچەکە لەم بارەیەوە وتی: چالاک کردنەوەی بەستێنی سیاسی و ئەمنی نوێ بە بە بەشداری وڵاتە سەربەخۆوەکانی ناوچە وێڕای لە ناو بردنی هەڕەشەکانی بە جێماو لە لایەنی تیرۆریزم، وەرزێکی نوێ لە هاوکارییە ناوچەییەکان بە بێ لەبەرچاو گردتنی دەورێک بۆ وڵاتانی ڕۆژاوایی لە ڕۆژاوای ئاسیا هاتووەتە ئاراوە.

شەمخانی بە ئاماژە بە پێدانی هەزاران مووشەک و چەکی قەدەغە کراو و کۆمەڵ کوژ لە لایەن ئەمریکاوە بە عەرەبستانی سعوودی و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی بۆ ئەنجام دانی جەنایەت دژی خەڵکی یەمەن وتی: شانۆی مێدیایی ناتوانێت ڕواڵەتی ناحەزی ئەو جەلادە خوێن مژانە کە هەزاران کەس لە ژنان و منداڵان و بەساڵاچووانی بێ تاوانی یەمەنیان کردە قوربانی ئامانجە نامرۆڤانەکانی خۆیان، بسڕێتەوە.

نوێنەری ئایەتوڵڵا خامنەیی لە ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی زیادی کرد: لە سەرداوای دەوڵەتی یاسایی سووریا تا کاتی لەناوچوونی تەواوی گرووپە تیرۆریستییەکان لە ئەو وڵاتە درێژە دەدەینە خزمەتگوزاری ڕاوێژکاری خۆمان و پاگەندەکانی ڕژێمی زایۆنی یا وڵاتانی تریش هیچ کاریگەریەک ناکاتە سەر کارەکان و بڕیارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە درێژەپێدانی بەرژەوەندی نیشتمانی و ئاسایش ناوچەیی.

شەمخانی وتیشی: پرسی فەلەستین پرسێکی سەرەکی جیهانی ئیسلام و پێوەری پتەو بوونی موسڵمانان بۆ بەربەرەکانێ لە گەڵ ڕژێمی زایۆنی بووە و بە دڵناییەوە ئەنجامی کارە هەڵەکان ڕەوتی لەناو چوونی ڕژێمی زایۆنی خێرا دەکاتەوە.

News Code 15328

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 4 =