نێچیرڤان بارزانی گه‌یشته‌ ئه‌ڵمانیا

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێم و قوباد تاڵەبانی جێگری، ئێوارەی ئەمڕۆ گەیشتنە ئەڵمانیاو بریارە لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆببنەوە.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له‌ میدیاکانی هه‌رێم، شاندی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لەسەر بانگھێشتیی حکومەتی ئەڵمانیا، سەردانی ئەو وڵاتەیان کردووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لە ماوەی سەردانەکەدا نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ئەنگیلا مێرکڵ، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، و ھەریەک لە بەڕێزان زیگمار گابریێل، وەزیری دەرەوە، و خاتوو ئۆرسەڵا ڤۆندەرلاین، وەزیری بەرگری ئەڵمانیا، کۆدەبێتەوە،و سەردانی پەرلەمانی ئەڵمانیای فیدڕاڵ دەکات.

پەیوەندیە دووقۆڵیەکان و خستنەڕووی دوایین پێشھاتە سیاسی و ئەمنیەکانی ناوچەکەو شەڕی تیرۆریستانی داعش و رەوشی ئاوارەو پەنابەران و میکانیزمی چارەسەرکردنی پرسەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا و دووپاتکردنەوەی ھەڵوێستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی پرسەکان بە رێگەی دیالۆگ و ئاشتیانە تەوەری سەرەکی دیدار و کۆبوونەوەکان دەبن.

News Code 15325

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 13 =