لاوێکی کورد له‌ زیندانه‌کانی تورکیا خۆی کوشت

لاوێکی ۱۸ ساڵانی کورد دوای ئه‌وه‌ی به‌ تۆمه‌تی ئه‌ندام بوون له‌ په‌که‌که‌ دستگیر کرا، خۆی له‌ زینداندا کوشت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر فورات نیوز، له‌ شاری غازی عه‌نه‌تب، موراد ئه‌لف، لاوێکی ۱۸ ساڵانی کورد دوای ئه‌وه‌ی به‌ تۆمه‌تی ئه‌ندام بوون له‌ په‌که‌که‌ دستگیر کرا، خۆی له‌ زینداندا کوشت.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، موراد ئه‌لف دوای ئه‌وه‌ی گوازرایه‌وه‌ بۆ ناوه‌ندی دژه‌ تیرۆری پۆلیسی تورکیا، خۆی له‌ نهۆمی ۳ی بینای پۆلیسی غازی عه‌نته‌به‌وه‌ فڕێ دایه‌ خواره‌وه‌ و خۆی کوشت.

پۆلیسی تورکیا پاگه‌نده‌ی کرد که‌ موراد ئه‌لف کاتی ده‌ستگیر بوون ناسنامه‌ی ساخته‌ی پێ بووه‌. بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م لاوه‌ کورد خۆکوشتنی کوڕه‌که‌یان به‌ ئه‌گه‌رێکی لاواز ده‌زانن و داوایان کردووه‌ که‌ لێکۆلێنه‌وه‌ زیاتر بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ بکرێت.

ته‌رمی ئه‌م لاوه‌ کورده‌ دوای ناردن بۆ نخۆشخانه‌ی غازی عنته‌ب گه‌ڕێندرایه‌وه‌.

شایانی باسه‌ که‌ له‌ ساڵی ۲۰۱۵وه‌ شه‌ڕی ناوخۆیی له‌ تورکیا له‌ نێوان هێزه‌کانی په‌که‌که‌ و تورکیا ده‌ستی پێکردووه‌ و له‌م ماوه‌دا به‌ سه‌دام شارۆمه‌ندی تورکیا گیانی ۆخیان له‌ ده‌ست داوه‌.

News Code 15323

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 4 =