خۆپیشاندان له‌ شاره‌کانی هه‌رێمی کوردستان ده‌ستیپکرد

لە بەشێک لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان، خۆپیشاندان و گردبوونەوەی هاووڵاتیان و مامۆستایان و فەرمانبەران دەستیپێکرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له‌ ئێن ئارتی، لە ئێستادا خۆپیشاندان لە (سلێمانی، ڕەواندوز، کەلار، تەقتەق، ڕانیە) دەستیپێکردووە، لە خۆپیشاندانەکانیشدا داوای دابینکردنی مووچە و خزمەتگوزارییەکان دەکرێت.

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە سلێمانی ڕایگەیاند: مامۆستایان و فەرمانبەران خۆپیشاندانیان لە بەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی دەستپێکردووە و شەقامی سالمیان داخستووە.

هاوکات پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە تەقتەق ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، خۆپیشاندەران ڕێگەی سەرەکى نێوان (هەولێر ـ کەرکوک)یان داخستووە.

لە قەزای کەلاریش لە بەردەم قوتابخانەی لەیلا قاسم خۆپیشاندانیان دەستپێکردووە، لە ڕانیەش لە بەردەم باخی گشتی ڕانیە خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران و هاوڵاتیان دەستیپێکردووە.

خۆپیشاندەران لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمدا، داوای دابەشکردنی مووچە و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان دەکەن.

News Code 15321

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 3 =