بەرپرسانی ئێران هیچ کات بە دوای دروست کردنی کۆڵبەرییەوە نەبوون

بەرپرسی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران وتی: بەرپرسانی ئێران هیچ کات بە دوای دروست کردنی کۆڵبەرییەوە نەبوون و نین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی شەمخانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە پەراوێزی ڕێز بۆ شەهیدەکانی پارێزگای کوردستان لە بەهەشتی موحەمەدی سنە ئاشکرای کرد: پرسی کۆڵبەری بە هیچ شێوەیەک شیاو نییە و بەرپرسانی ئێمەش هیچ کات بە دوای دروست کردنی کۆڵبەرییەوە نەبوون و نین.

ناوبراو بە ئاماژە بە هەوڵە ئەنجام دراوەکان بۆ ڕێکوپێک کردنەوەی ئەو دۆخە وتی: لە ئەم دۆخەدا بڕیارگەلێک بۆ چارەسەری کێشەکانی کوردستان لەوانە پرسی کۆڵبەری دراوە.

نابراو بە وتنی ئەوەی کە ئێمە پێوەندی قووڵمان لە گەڵ کوردەکاندا هەیە و ڕێژەیەکی زۆریش بۆ ئاسایشی ئەم بەشە خوێنیان دا، زیادی کرد: خەڵکی ئەم پارێزگایە بۆ بەرگری لە شۆڕشی ئیسلامی تا پای گیان وەستان.

News Code 15320

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =