کوردستان لە به‌شی ژێرخانەکانی هاتوچۆدا پێشکه‌وتنی نه‌بووه‌

نوێنەری ئایەتوڵڵا خامنەیی لە پارێزگای کوردستان وتی: بە داخەوە ئێستا دۆخی ژێرخانەکانی هاتوچۆ لەوانە ڕێگاوبان لە کوردستان باش نییە و پارێزگا لەو بوارەدا پێشکەوتنی ئەوتۆی نەبووە.

بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، ئایەتوڵڵا سەید موحەمەد حسێنی شاهڕوودی شەوی یەکشەممە لە دیدار لە گەڵ کۆمەڵێک لە بەرپرسان و فەرمانبەرانی ئیدارەی گشتی هاتوچۆی جادەیی بە بۆنەی ڕۆژی نیشتمانی هاتوچۆی گشتییەوە، ئاشکرای کرد: ئاسانکارییەک کە ئەمڕۆکە کە بواری هاتوچۆوە ئەنجام دەردرێت بارێکی قورس لە کێشەکان هەڵدەگرێت و کۆمپانیا جیاوازەکان کە پێوەندیان بە بواری هاتوچۆوە هەیە ڕۆژبەڕۆژ خەریکە بەربڵاو دەبێتەوە.

ناوبراو بە ئاماژە بە دۆخی کوردستان لە بواری هاتوچۆ، وتی: لە پارێزگایەک وەکوو کوردستان کە لە باری جوگرافیاییەوە دۆخێکی تایبەتی هەیە، گەشەی ئیمکاناتی هاتوچۆ گرنگایەتی، هەستیاری و سەختیی تایبەت بە خۆی هەیە.

شاهڕوودی زیادی کرد: ئەبێ ڕێگاوبانەکان بە شێوەیەک بن کە گەشتیاران کاتێک لە ڕێگاکانەوە تێدەپەڕن و ئیمکاناتی هاتوچۆ دەبینن ئەم پارێزگایە بکەنە ئامانجی گەشتیاری خۆیان.

News Code 15319

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 15 =