جیایی هه‌رێمی کوردستان له‌ عێراق به‌ هۆشیاری وڵاتانی ناوچه‌ پووچه‌ڵ کرایه‌وه‌

سکرتێری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران وتی: به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ به‌ هۆی هۆشیار وڵاتانی ناوچه‌که‌، پیلانی جیابوونه‌وه‌ی هه‌رێم له‌ وڵاتی عێراق له‌ بنه‌ڕه‌ته‌وه‌ هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، حه‌لی سه‌مخانی به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ ۲۷ی سه‌رماوه‌ز، له‌ کۆڕی یادکردنه‌وه‌ی ۱۸۷۰ شه‌هیدی تیرۆری کوردستان له‌ زانکۆ کوردستان وتی: کوردستان پاش تاران زیاترین شه‌هیدی تیرۆری بووه‌ و ئه‌مه‌ نیشانه‌ی بێ خه‌وشی فیکریی کوردستانه‌.

شه‌مخانی وتی: پارێزگا سنوورییه‌کان به‌ تایبه‌تی کوردستان له‌مپه‌ڕی پته‌و و تێکنه‌شکاون به‌رانبه‌ر هێرشه‌کانی دوژمنان.

وتیشی: دڵبه‌سته‌یی خه‌ڵکی کوردستان به‌ شوناسی ئێرانی و ئیسلامی خۆیان، هه‌وڵی به‌رده‌وامی دوژمنان بۆ لێکترازانی و دوو به‌ره‌کی نانه‌وه‌ له‌ نیوان کۆمه‌ڵگای کوردی و به‌ نائه‌من نیشان دانی ئه‌م ناوچه‌ شکست پێهێنا.

سکرتێری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: پیلانی جیاکردنه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان له‌ عێراق به‌ هۆشیاری و هاوکاری وڵاتانی ناوچه‌که‌ له‌ ڕیشه‌دا وشک بوو که‌ نیشانه‌ی هێز و ئیراده‌ی خه‌لک و ده‌وڵه‌ته‌کانی ناوچه‌که‌یه‌ بۆ به‌رگری له‌ ئاسایش و پاوه‌جێی وه‌ک زه‌روورترین پێویستی گه‌شه‌، پێشکه‌وتن و ئاسایشی گشتی.

 جه‌ختیشی کرد که‌ خه‌ڵکی ئێران له‌ ژێر سێبه‌ری پاراستنی ڕۆحیه‌ و هه‌ڵسوکه‌وتی شۆڕشگێرانه‌، دڵبه‌سته‌یی، یه‌کگرتوویی و هاودڵی سه‌رجه‌م ئیتنیکه‌ ئێرانیه‌کان ده‌توانین سه‌رجه‌م پیلان و هه‌ڕه‌شه‌ بیانییه‌کان و کیسه‌ ناوخۆییه‌کان وه‌ک رابردوو بسڕینه‌وه‌.

ئه‌وه‌شی وت که‌ پارێزگای کوردستان ده‌فرایه‌تی باشی ئابووری،تڕانزیتی و سروشتی و مرۆڤی هه‌یه‌ که‌ به‌ سیاسه‌تداڕێژی دروست و راکێشانی هاوبه‌شی خه‌ڵک و پشتیوانی راسته‌قینه‌ له‌ که‌رتی تایبه‌ت ده‌توانێ ببێته‌ ده‌رفه‌تی باش بۆ ڕه‌خساندنی هه‌لی کار.

News Code 15317

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 12 =