۹کەس بە تۆمەتی تیرۆر کردنی ئەردۆغان دەستگیر کران

مێدیایەکی یۆنانی لە دەستگیر کردنی ٩ ئەندامی گرووپێکی تیرۆریستی هەواڵی دا کە دەیانەویست ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا تیرۆر بکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵدەری ئاناتۆڵی بە گێڕانەوە لە ڕۆژنامەی To Vima ی یۆنان ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند کە بەرپرسانی ئاسایشی ئەو وڵاتە رایانگەیاندووە کە بەڵگە بە دەست هاتووەکان لە ٩ ئەندامی دەستگیر کراوی گرووپێکی تیرۆریستی لە ژێر ناو DHKP-C نیشانی دەدەن کە ئەوان دەیانەویست ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا تیرۆر بکەن.

بە پێی بەڵگەکانی پۆلیسی یۆنان، ئەوان دەیانەویست بە کەڵک وەرگرتن لە راکێت، بۆمبی دروست کراوی دەست و کۆکتێل مۆلۆتف هێرش بکەنە سەر کاروانی سەرۆک کۆماری تورکیا.

شیاوی باسە، بە پێی راگەیاندنی هەواڵدەری ئاناتۆڵی لە ئاخرەکانی مانگی نۆڤەمبەر، پۆلیسی یۆنان لە ئۆپراسیۆنێکدا ٩ هاووڵاتی تورکیای ئەندامی ئەو گرووپەی لە ٣ خانوودا دەستگیر کرد و ڕادەستی بەرپرسانی دادی ئەو وڵاتەی کردبوو.

News Code 15307

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 6 =